• نوێ

    بەعس یەکجار هەڵەبجەی کیماباران کرد دەسەلاتی کوردی وحیزبی دووبنەماڵە 33جار

      حیزبی بەعس یەکجار هەڵەبجەی کیماباران کرد دەسەلاتی کوردی وحیزبی دووبنەماڵە 33جار 



    کورد تەواوی مێژووی پڕە لەکوشتن و زوڵم لێکردن، وەرزی بەهار نەک سەوزای نیە بەڵکوو گلاڕێزان وڕەش پۆشیە، شانزەی سێ ڕۆژێک پێنج هەزار کوردی بێتاوان بەدەستی ڕژێمی بەعس و هاوکاری یەکێتی کیماباران کران، شارێک بەتەواوی ئاوارەو پەرتەوازەبوو ئاسەواری بۆنی سێو ئێستاش لەکووچەو کولانەکانی ئەوشارە ماوە، ژیان کردن لەوشارە بەئیستاشەوە بۆ زۆرینەی کولەمەرگیە، ئەوەی ڕویدا  بەخاتری ڕازی کردنی نەیارانی کورد لەلایەن یەکێتیەوە بوو، وەدوای چەند ساڵ تێپەربوون بەسەر ئەو کارەساتە گەورەیەدا تاوانبارێکی ڕژێمی بەعس لەلایەن یەکێتیەوە ئازاد کراو یەکێتی نەک توانی قەرەبووی کاری پێشوی بکاتەوە بەڵکوو خراپتری کرد، وە پارتیش درێغی نەکردوە لە پشتگوێ خستنی ئەم شارەو پشکی باشی بەرکەوتوە بەپێی ئەوەی دوای ڕوخانی ڕژێمی سەدام حوسین پارتی جومگە ئەساسیەکانی حوکمەتی هەرێمی بەدەستەوەبووە ، نە یەکێتی توانی قەرەبووی ئەو شارەو خەڵکەکەی بکاتەوە نە پارتی وە ئەمساڵ هەریەکە لەسەرۆکی حوکمەت و سەروک وەزیرانی کوردستان 

    لەدوری 20مەتر لەکورسیەکانی دەسەلاتەکەیانەوە بەڕاوەستانی دەقەیە بوگیانی قوربانیەکان وەستان ،لەوە گەرێ کەلە ئەوروپاو تەواوی دنیاش نەیان توانی هیچ بکەن ، شارێک 33ساڵە بۆنی سێوی لێنەڕوشتوە ، 33سالە دەسەلاتی دووبنەماڵەی مافیای بچوک ترین کاریان نەکردوە بو دڵخۆش بوونی هەڵبجەیەکان  بەلکوو ئەوەی کراوە ئەکرێت هەموو ساڵێک هەرلایەنێکیان بەقازانجی مادی و مەعنەوی حیزبوو دەسەلاتەکەیان و یەکدی پێتاوان بارکردن زیاتر نیە .

    نووسینی:هەورامان خالید

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەعس یەکجار هەڵەبجەی کیماباران کرد دەسەلاتی کوردی وحیزبی دووبنەماڵە 33جار Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top