دوای پێنچ ڕۆژ لە ونبوونی مێردمنداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەر بە قەزایکەلار بەیانی ئەمڕۆ بە کوژراوی دۆزرایەوە.
مقدم علی جەمال قدووری ڕایگەیاند:
دوای ئەوەی ڕۆژی دووشەمە 8 / 3 /2021 کەسوکاری مێرد منداڵێک بەناوی (ع / س / ع ) لەدایکبووی2004 دانیشتووی گوندی گردەگۆزینە سەربەقەزای کەلار پۆلیسیان ئاگادارکردوە کە ناوبراو لەماڵدەرچووەو نەگەڕاوەتەوە بەیانی ئەمڕۆ یەک شەمە تەرمی ناوبراو بە کوژراوی لە پشت باخەکانی نزیکشەقامی پشتێنەی نێوان ناحییەی ڕزگاری / گوندی گردەگۆزینە دۆزرایەوە .
ڕاشیگەیاند لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلار کراوەوپۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی لەسەر ڕوداوەکە کردۆتەوە و لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێ کردوە.