دکتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیەنراوێکدا هۆشداری لەبارەی مەترسی کۆرۆنا دەدات
دکتۆر سامان بەرزنجی ڕایگەیاند: ڤایرۆسی کۆڕۆنا خێرا بڵاودەبێتەوە، زۆرترین ژمارە و ڕێژەیتووشبوون 7.8% تومارکراوە و لە ڕۆژانی داهاتوو پێشبینی زیاتریش دەکرێت.
ڕاشیگەیاند: بە پێی پێوەرەکان، ڕێژەی گواستەوەی ڤایرۆس لە هەر تووشبووێک زیاتر لە کەسێکی دیکەتووش دەکات و ژمارەی پڕبوونی قەرەوێلەکان لە نەخۆشخانەکان زۆر زیاتر بووە ئەمەش گواستنەوەیبەبڵاوی نێو کۆمەڵگا دەگەیەنێت.
وەزیری تەندروستی وتیشی: پاڵپشتی ڕێکارەکان بن و ئاگاداری خۆتان و خانەوادەتان بن، دانانیماسک و دوورکەوتنەوە لەیەکتر و نەچوون بۆ شوێنی قەرەباڵغ گرنگترین ڕێکارەکانی خۆپارێزیە.