دووشەمە 25 ڕەشەممەی 2720ی کوردی، مێردمنداڵێک بە ناسنامەی مۆبین ئەحمەدی تەمەن 13 ساڵ،خەڵکی گوندی سێوەرهەواری سەربە ئەزگەلە-ی پارێزگای کرماشان هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.
بەپێی راپۆرتەکان ئەو منداڵە تەمەن 13 ساڵە، بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی و کێشەی بژێوی ژیانی، خۆیهەڵواسیوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کار و کێشەی کۆمەڵایەتییەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتیکوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆریان لەسەر دروست بووە و ئەوەش بۆتە هۆی زیادبوونیڕێژەی خۆکوشتن، ئەو کارەساتە منداڵانیشی گرتۆتەوە و ئێستاکە شاهیدی خۆکوشتنی مێردمنداڵ وگەنجانین.
کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان