ئەو خێزانەی ئالوودەبوون بە پۆڕن هەڵیوەشاندەوە!
---------------------------------------
من لە دەوامی پزیشکیی دادوەریم و خاتوونێکی گەنجی جوان دێت بۆ پشکنینی کچێنی!
- من دەپرسم، بۆ هاتووی خانمی جوان؟
- ئەو وەڵام دەداتەوە: من دەمەوێ جیاببمەوە لە هاوسەرەکەم، دادوەر ناردوومی بۆ پشکنینی دڵنیابوونەوە لە مانەوەی کچێنیم!
- چەندە هاوسەرگیریتان کردووە؟
- من ماوەیەکی زۆرە (ساڵێک زیاترە) هاوسەرگیریم کردووە و بە خۆشەوسیتسیش هاوسەرگیریم کرد، بەڵام ئێستاش کچم!
- چۆنە ئەمە؟
- هاوسەرەکەم ئالوودەی سایتە پۆڕنەکان و سێکسی ئۆنلاین بوو، ئیدی لەبەر ئەو کردەوە ناشیرینانە نەیدەتوانی چێژ لە من ببینێ و گرنگیم پێبدات و وەکوو هەر هاوسەرێکی ئاسایی سەیرم بکات.
- هەوڵتان نەدەدا واز لەو کردەوانە بهێنێ؟
- هەوڵیشی دەدا، بەڵام تەواو ئالوودە بووبوو، دیسان دەچووە سەر سایتە پۆرنەکان و چاتەکانی سێکسی ئۆنلاین، بۆیە من بێ ئومێد بووم و بڕیاری جیابوونەوەم داوە
کە پشکنینمان بۆ کرد، ڕاستیکرد، هێشتا هەر کچ بوو!
گرنگە کۆمەڵناس، دەروونناس، پزیشکانی دەروونی و هەموو پەیوەندیداران سەرنج بخەنە سەر بابەتی ئالوودەبوون بە پۆڕن، کە ژیانی تاک و خێزان و کۆمەڵگە دەشێوێنێت، وەکوو چیرۆکی راستەقینەی ئەم خانمە کە خۆم بینیم و بێگومان چەندین چیرۆکی شاراوە و کپکراو لە کۆمەڵگەدا هەن کە بەهۆی ئەو تابوویەی لەسەر بابەتی سێکس لە کۆمەڵگاکەمان هەیە، بە چارەسەرنەکراوی دەمێننەوە.
-----------------------------------
----------------------------------
د. دیلمان ئازاد خۆشناو
پسپۆڕی پزیشکیی دادوەری
مامۆستای زانکۆ