ئەمڕۆ یەکشەممە، دوو گەشتیار دەکەونە زێی دوکان و یەکێکیان ڕزگار دەکرێن و ئەویتر دە خنکێت و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
بەڕێز سیروان سرحد قایمقایمی قەزای دوکان ڕایگەیاند: بەنداوی دوکان و وێستگەی کارۆ ئاویان ئاگادار کردۆتەوە بە گرتنەوەی ئاوی زێی دوکان . تا بتوانن تەرمی ئەو گەشتیارە دەربهێننەوە.
ڕاشیگەیاند: گەشتیارێک بە ناوی (ع.ع) دانیشتوی گەڕەکی ڕاپەڕینی سلێمانی کەمێک بەر لە ئێستا لە کاتی مەلەکردندا لە زێی دوکاندا خنکا .
ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمڕۆ لەیەکەم ڕۆژی نەورۆزدا هاوڵاتیان ڕوویان لە سەیرانگاکان کردووە و چەندین ڕووداوی جۆراوجۆر ڕوویداوە .