• نوێ

    گەنجێک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت



    ئەمڕۆ شەممە کورێک لەگوندێکی کفری خوشکەکەی کە دایکی دوو منداڵە بە فیشەک دەکوژێت


         مقدەم علی جەمال قدووری ڕایەگەیاندلەگوندی چەوری سەربە ناحییەی نەوجولی قەزای کفریگەنجێک خوشکێکی خۆی بەناوی(ه . م . ک ) لەدایکبووی 1996  کەدایکی دوو منداڵە بەفیشەکدەکوژێت و هەڵدێت.


    راشیگەیاندتەرمی ناوبراو ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەیبۆڕوداوەکە کردۆتەوەو  بەپێی مادەی 406 فەرمانی دەستگیرکردن بۆتۆمەتبار دەرچووەو گەڕان بەدوایتۆمەتبار دەستی پێ کردوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گەنجێک خوشکەکەی خۆی دەکوژێت Rating: 5 Reviewed By: Ashna
    Scroll to Top