کاکە حەمە ناوسراو بە حەمەی حەمباڵ لەساڵی (١٩٧٠)لە چوارقوڕنە سەر بە قەزای ڕانیە لەدایکبووە.
کاکە حەمە پیشەی حەمباڵە و ساڵانێکی زۆرە کار بە عارەبانەکەی دەکات و بەم چەند ساڵەی کۆتاییلەلایەن شارەوانیەوە دامەزراوە و بە موچەیەکی زۆر کەم باخچەکان خاوێن دەکاتەوە.
لەساڵی ١٩٩١ خەڵکی بێزار دەبن لە ستەم و زۆرداریەکانی ڕژێمی بەعس بەو هۆیەوە کاکە حەمە هەوڵیڕاپەڕین دەدات .
ئەوکاتە براکانی کاکە حەمە پێشمەرگە دەبن و لەشاخ دەبن کاکە حەمە لەبەر پەرۆشی بۆ براکانیڕادەکات بۆ بازاڕ و هێرش دەکاتە سەر پەیکەر و پۆستەرەکانی ڕژێمی بەعس بەم شێوەیە خەڵک سەیریدەکەن و لەگەڵ کاکە حەمە بڕیاری ڕاپەڕین دەدەن
بەهۆی ڕاپەڕینەکەی کاکە حەمە براکانی نەیانتوانیوە بۆ ماوەی چەند مانگێک بگەڕێنەوە ماڵەوە تا ڕژێمپێیان نەزانن
کاکە حەمە تا ئێستا ژیانی هاوسەرگیری پێکنەهێناوە و پیشەی حەمباڵە، لەگەڵ باوکی لەماڵی براکەی وخێزانەکەی ژیان بەسەر دەبات.
ئەگەر چی کاکە حەمە دەسپێشخەری ڕاپەڕین بوو بەڵام لەلایەن حزب و کەسە سیاسیەکانەوە هیچهاوکاری نەکراوە، ئەمە سەرەڕای پێدانی بەڵێنێکی زۆر بە کاکە حەمە.