ئەمڕۆ یەکشەممە، شێنێ هۆشیار لەبارەی داخستنی دوکانەکانی هاتە دەنگ و لە ئەکاونتەکانی خۆی لەسۆشیاڵ میدیا ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.
شێنێ هۆشیار ڕایگەیاند: من هیچ کاتێک لە ڕاستی خۆم نەشاردووەتەوە و ڕایدەگەیەنم کارینایاسایی و ناشرینم نەکردووە.
ڕاشیگەیەند "وەکو ئەوەی بەڕێزان قائیمقامیەت و ئاسایشی دامودەزگاکان هاتوون بۆسەر شوێنیکارکردنم، گوایە من کار بە شتی نایاساییەوە دەکەم، وەک ڕوون و ئاشکرایە ڕێکاری زۆر شیاوتر هەیەکە دەبوو بەرپرسیاری ئەم کارە بیانگرتایەتە بەر، من دەپرسم بۆ ئەمەم لەگەڵ دەکرێت؟".
شێنێ ڕونیشیکردووەتەوە "ئەگەر لەو بەرهەمانەی لەلایەن منەوە فرۆشراوە شتێکی خراپ بەکارهاتبێت،حەقتانە لەمەی کردووتانە خراپتر بکەن، هیوادارم ئەم کارە بە هۆکار نەکرابێت بەرامبەرم".