خەمێک بۆ ھەڵەبجە
دڵمان لە ئاستی خاکی تۆ
سوتاوە و هەر بۆسۆیەتی ؛؛
بەڵێنەکان گشت درۆ بوون
هەڵەبجە هەروەک خۆیەتی
ئەی هەڵەبجەی خۆشەوویستم
خاکی غەمناکی داماڵیو
چەند سەرکردەی کوردت هەیە ؟؟
ئێستاش کەوتوی وەکو هەتیو
ئازار و دەردی ناو جەستەت
ئەمانخاتە دەریای مەنگی
ئەو بەڵێنانەی پێیاندای ؟؟؛
کوا دەروازە و باڵا و ڕەنگی
تۆ هەر تەنیای وەک غەریبێ ؟
ساتێ نەبوو ڕێژنە باران ،
خۆر لە چاوی تۆدا هەڵبێ ؟؛
وەکو سەمای گەڵای داران
کێ نووری نیگای خنکانی ؟؛
تۆی وێران کرد ؛ بەئەم شێوە ؟؛
باخی هەنارانت کوانێ ؟؟؟؟
خامۆشیان کرد بە ئەم سێوە ،،،
دڵمان لە ئاستی خاکی تۆ
سوتاوە و هەر بۆسۆیەتی ؛؛
بەڵێنەکان گشت درۆ بوون ،،
هەڵەبجە هەروەک خۆیەتی
کوا شەقامت ؟ کۆڵان ، خانوو ؟
من ئەمانە ...،... ئەنووسمەوە
پاییز لە باڵای تۆ ئەچێ ،،،
وا وێران بووی ناتناسمەوە
ئێوارەیە و ماڵئاوایی
لای هەڵەبجە داغستانە
ئاوا بڕوات ئائەم شارە
ئەبێ بە گوندی وێرانە ؟؟؟.
هەناسەی تۆ و مافی مرۆڤ
وەک باکوور و باشوور دوورە
ئەمیان جەستەی لەخوێندایە ؟؟
ئەویان قسەی زەرد و سوورە
تەنیایی وا ڕووحت ئەخوا
جەستەت زامی پاییزانە
کەسێ دڵی نەدایتەوە
بە هێمنی و ئازیزانە
چەتری ڕەشپۆشیت هەڵداوە
لە بەهاری ئەم ووڵاتە ،،،
کەسێ نەهات تۆبدوێنێ ؟؟؟
بۆ حەقی ئەم کارەساتە
ڕێبوار ئالانی