ئەمڕۆ دوو شەممە لە گوندی تورانی سەر بەناحیەی ڕزگاری بەهۆی پێکدادانی تۆ ئۆتۆمبێل دوو کەسگیانیان لەدەستدا و چوار لەسی تریش برینداربوون.
هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند: پێكدادانەکە لەنێوان دوو ئۆتۆمبێلی جۆری تویتا دبل هایلۆکس ونیساندبل بووە.
ڕاشیگەیاند: دوای گەیاندنی بریندارەکان بە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار بەهۆیسەختی برینەکەیانەوە دوو لەبریندارەکان گیانیان لەدەستدا کەهەردوکیان ئافرەتن .
وتیشی: یەکێکیتر لە بریندارەکان کەکچێکی (12)ساڵانە، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ڕەوانەینەخۆشخانەکانی سلێمانی کرا .