هەتاو میدیا
مەترسیەکانی هاتوچۆ لەسەر ژیانی هاوڵاتیان تا دێت زیاتر دەبێت و مردن و برینداربوونی سەختیلێدەکەوێتەوە.
فەرامۆش ملا نجم، ئەفسەر لەبەڕێوبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین، باسی لە بەرپرسیاریەتی و هۆکارەکانیزۆربوونی ڕووداوەکان لە هەرێمی کوردستان دەکات.
فەرامۆش ملا نەجم ئەفسەری هاتوچۆ بۆ وتی: هۆکارەکانی زۆربوونی ڕووداوەکان زۆرن، بەڵام بێئاگایی و وریانەبوونی شۆفێر لەکاتی شۆفێری داو سەرقاڵی بەمۆبایل بۆ سناپ و چات کردن،ڕووداوەکانی زیاتر کردووە، پێشتر خێرایی هۆکاری سەرەکی بووە بەڵام لە ئێستادا هەستدەکم مۆبایلپێش خێرایی کەوتۆتەوە. بەڵام هەر ڕووداوێ بەهۆی خێرایی ڕووبدات قوربانی و مەترسی زیاتریلێدەکەوێتەوە.
وتیشی: تەکنیکی ئۆتۆمبێل هۆکارە بۆ ڕووداوی هاتوچۆ بەڵام هەر شۆفێر بەرپرسیارە، بەرپرسی یەکەمو کەمتەرخەم شۆفێرە کە زۆرترین ڕێژەی بەردەکەوێت دواتر ڕێگاوبان و لایەنی پەیوەندیدار،انجا مەرجنییە ئەوەی مۆڵەتی هەیە شۆفێرێکی باشبێت.
ووتیشی بەداخەوە وەک بەڕێوەبەرایەتیەکانی هاتووچۆ لەهەرێم، نەمان توانیوە شۆفێرێکی لێزان و وریابخەینە سەر شەقام بەبەراورد بەزۆری مۆڵەت بەدەست،
ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆجیاوازی سیستەمی پێدانی مۆڵەت لەهەرێمی کوردستان.
لەدرێژەی قسەکانی دا، باسی لە خنکانی شەقامەکان کرد بەهۆی زۆربوونی ڕێژەی ئۆتۆمبێل لەهەرێم ودرووستنەکردنی شەقامی پێویست و باش بەبەراورد بە ڕێژەی ئۆتۆمبێل. هەروەها تیشکیخستەسەرئەوەی کەلەئێستادا ئۆتۆمبێلی بێ کوالێتی و بێ سەرەتا زۆرەو کە دەهێنرێنە کوردستان هیچمەرجێکی سەلامەتیان تێدا نی یە و ئەمانە وادەکەن مەرگی زۆر و برینداربوونی سەختی لێبکەوێتەوە.
سەبارەت بە کۆبوونەوەی هاوڵاتیان لەسەر ڕووداوەکانی هاتوچۆ، نەقیب فەرامۆش وتی دیاردەیەکی باوناشرینە و جێگەی مەترسی یە کاتێ ڕووداوێک درووست دەبێت بەهۆی کۆبوونەوەی هاوڵاتیان، وادەکاتجەنجاڵی لەوشەقامە درووست ببێ و ئاستەنگ بۆ هاتووچۆ درووستبێ و زۆرجار ڕووداوی نەخوازراویلێ کەوتۆتەوە،، وە ئەو کەسانەی کە فریاگوزاری سەرەتایی نازانن و هیچ زانیارییەکیان نیە حەق نیەدەست لە شۆفێرەکە و زامدارەکان بدەن تا تیمەکانی تەندروستی دەگەنە شوێنی ڕوداوەکە چونکە دەبێتەهۆی مەترسی گەورەتر لەسەر ژیانی شۆفێر و برندارەکانی ڕووداوەکە.
نقیب فەرامۆش باسی بیانو خۆدەربازکردنی شۆفێری بۆ کردین، بەوەی لەجیاتی ئەوەی دان بەهەڵەکەیدابنێ و دووبارەی نەکاتەوە دەڵێ (قەزاوقەدەرە) بەڵام
کاتێک شۆفێر بە خێرایی و سەرخۆشی دەڕوات و توشی ڕوداو دەبێت ئەمە کوێی قەزاو قەدەرە؟
قەزاو قەدەر واتا ڕوداوێک کە مرۆڤ هۆکار نی یەو دەستی لەڕووداوەکەدانی یە، بەڵام کاتێ شۆفێربەسەرخۆشی و لاساری و بێ مۆڵەتی شۆفێری دەکات و توشی ڕووداو دەبێ ئەمە پێیدەگوترێتکەمتەرخەمی نەک قەزاو قەدەر .
ئەم ئەفسەرە سەرنجی خستە سەر دیاردەی هۆڕن لێدان و بە دیاردەیەکی ناشرین وەسفی کرد و وتیهۆڕن لێدان قەدەغەییە و تەنیا کاتێک ئاساییە ئەگەر مەترسی لەخۆت دووربخەیتەوە بەڵام بەشێک لەشۆفێران هۆڕن بە سەلامکردن و خواحافیزی تێگەیشتوون
ووتی میوانی شەو سعات دوانزە دەڕوات بەڵام کەدەڕوات بەهۆڕن خوداحافیزی دەکات و هەمووگەڕەکخەبەردەکاتەوە،،
ووتیشی من هەرگیز وەڵامی ئەو سەلامانە نادەمەوە کە بە هۆڕن لێمدەکرێت.