• نوێ

    سومەییا خەشاب بۆچی ئێستا پێویستی بە پیاو نییە؟

     سومەییا خەشاب بۆچی ئێستا پێویستی بە پیاو نییە؟



    خانمە ئەکتەری دیاری میسری سومەییا خەشاب، لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا باس لە ژیانی تایبەتی دەکات بەتایبەت لە قۆناغی هەرزەکاری کاتێک دایکی زیندانی کردووە لە ماڵەوە رێگای چوونەدەرەوەی نەداوە، بەوهۆیەوە نەیتوانیوە چێژ لەو قۆناغەی ژیانی ببینێت.


    سومەییە دەڵێت "من دەمەوێت تێروانینی کۆمەڵگا بۆ ژنی جیابووەوە بگۆڕم، مەرج نییە کاتێک جیادەبێتەوە ئەو هۆکار بێت و کار بۆ تەواوی دۆخی خانمان بکەم"


    سومەییا ئاماژە دەدات بەوەی لە ئێستادا هاوسەری نییە، چێژ لە ژیانی خۆی دەبینێت، خۆشترین قۆناغی تەمەنیەتی و لە هیچی کەم نییە، پێویستی بە پیاو نییە لە ژیانی"


    سومەییا خەشاب 45 ساڵ تەمەنیەتی، یەکێکە لە دیارترین ئەکتەرەکانی میسر، پێش ئەوەی بچێتە ناو دونیای هونەریەوە ژیانی هاوسەرگیری پێکهێناوە و جیابووتەوە، پاشان بە نهێنی بۆ جاری دووەم هاوسەرگیری دەکات و لە 2014 جیادەبێتەوە، لە 2017 بۆ جاری سێیەم ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ گۆرانیبێژێکی دیاری میسری پێکدەهێنێت و جیادەبێتەوە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سومەییا خەشاب بۆچی ئێستا پێویستی بە پیاو نییە؟ Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top