• نوێ

    ڕوبار ڕەشید کاکەیی گۆرانێكی نوێ تۆماردەكات گەنجان هاندەدات دەست بدەنە چەك


     هونەرمەندی كورد ڕوبار ڕەشید كاكەیی نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی تۆماركرد بەناوی (داڵگە) ئامانجی گۆرانییەكە هاندانی گەنجانە بۆ هەڵگرتنی چەك و ڕوكردنە خەباتە بۆ پاراستنی كوردستان،سەرۆكی حزبێكی كوردستانی ئێران سپۆنسەری كردووە.

    هونەرمەند ڕوبار ڕەشید كاكەیی  ڕاگەیاند، لە ئێستەدا سەرقاڵی تۆماركردنی ڤیدیۆ كلیپی نوێ ترین كاری هونەریم، بەناوی (داڵگە)،ئامانجەم لەگ گۆرانییەدا بە جلوبەرگی پێشمەرگانەوە تۆماری دەكەم هانی گەنجانی كورد بدەم بۆ خەبات كردن لە پێناو كوردستان.

    ئاماژەی بەوەشكرد، بەرهەمێكی كەڵهوڕییە و هۆندراوە و ئاوازی لەلایەن ئەحمەد هەیاس بۆی كراوە، كاری دەرهێنانیشی لەلایەن هونەر دیلۆن بۆی دەكرێت، لەناو هێزەكانی پێشمەرگە ڤیدیۆ كلیپەكە تۆمار دەكرێت.

    لەبارەی كێ هاوكاری دەكات، ئەو هونەرمەندە دەڵێ،کلیپەکەی لەلایەن حوسێن یەزدانپەنا فەرماندەیی هێزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان سپۆنسەری کراوە.

    ئامانجی پشتی تۆماركردنی ئەم گۆرانییە، هاندانی گەنجانی كوردە چەك هەڵبگرن و خەبات بكەن بۆ ئازادی كوردستان،لە ڤیدیۆ كلیپەكە جلوبەرگی سەربازی پۆشیوە چەكم بەدەستەوەیە.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕوبار ڕەشید کاکەیی گۆرانێكی نوێ تۆماردەكات گەنجان هاندەدات دەست بدەنە چەك Rating: 5 Reviewed By: ــــــــــ
    Scroll to Top