لەسەر ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل کەسێک کوژرا
شێخ سەعدی، بەڕێوەبەری پۆلیسی بەردەڕەش رایگەیاند "لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لە بەردەڕەش شەڕ لە نێوان دوو خێزان دروستبوو، بەهۆیەوە کەسێک کوژراو و کەسێکیش برینداربوو کە برای یەکدین، لێکۆڵینەوەش لە رووداوەکە دەستیپێکردووە."
دەشڵێت "پێشتر ئەو دوو خێزانە چەند جارێک لەسەر راگرتنی ئۆتۆمبێل کێشەیان لەنێوانیاندا دروستبووە، ئەمڕۆ کێشەکەیان گەورە بووە و لایەنێکی رووداوەکە تەقەی کردووە و برایەکی لە لایەکەی دیکە کوشتووە و یەکێکیشی بریندار کردووە."