سوپای عێراقیش هاوشێوەی تورکیا ئۆپراسیۆنی دەست پێکرد
___________
لە دەروازەی کۆمەڵگەی دووگرێی سەر بە ناحیەی سنونێ شەڕ لە نێوان یەبەشەو سوپای عێراق روویدا کوژراو و بریندار هەیە.
لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی ڕایگەیاند سوپای عێراق داوایکردووە یەبەشە بازگەی دەروازەی کۆمەڵگەی دووگرێ چۆڵ بکات بەڵام پێکدادان لە نێوان سوپای عێڕاق و یەبەشەدا دروست بووە و بەو ھۆیەوە سەربازێکی سوپای عێراق کوژراوەو دوانی تریش برینداربوون.
لێپرسراوی راگەیاندنی مەڵبەندی نەینەوای یەکێتی ئەوەشی وت لە شەڕەکەدا ھاووڵاتیەک و دوو شەڕڤانی یەبەشە برینداربوون و تا ئێستاش شەڕ لەنێوان ھەردوولا بەردەوامە