• نوێ

    سەرەنجام ئێران خۆی پێ نەگیرا و چووە بەرەی ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا

     سەرەنجام ئێران خۆی پێ نەگیرا و چووە بەرەی ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا






    (وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ڕایگەیاند:ڕوسیا زیاتر لە٤٠٠ درۆنی شاهید-١٣٦ی دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە،)

    یەکەم بەکارهێنانی درۆنی ئێرانی شاهید-١٣٦ لەوەتەی دروست کراوە لەجەنگی ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیادا بووە،ڕوسیا زیاتر لە ٤٠٠ درۆنی خۆکوژی ناوە بە ژێرخانی ئابوری ئۆکرانیاوە.

    یوری ئینهات،وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە لێدوانێکیدا بۆ تەلەفزیۆنی فەرمی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوە کرد:زۆربەی درۆنەکان خراونەتە خوارەوە، بەڵام ئەوە مەحاڵە کە هەموویان بخەینە خوارەوە و تێکیان بشکێنین.

    "هەردوو موشەکی کروز و شاهید-١٣٦ بۆ تێکشاندنی سیستەمە بەرگرییە ئاسمانییەکان دیزاین کراون ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی کە ڕاستەوخۆ لە ڕادارە سەربازیەکاندا دەربکەون و  سەرەنجام ژمارەیەکی کەمییان ئامانجی خۆیان دەپێکن.

    لە درێژەی قسەکانیدا وتەبێژی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا ئاماژەی بەوەشدا:دەزگای هەواڵگری سەر بە وەزارەتی بەرگری وڵاتەکەیان بە گوێرەی زانیاریەکانییان هەواڵیان پێداون کەوا ڕوسیا داوای موشەکی فاتیح-١١٠ و موشەکی بالیستی زولفەقاری لە ئێران کردوە،سەرباری ئەوەی کە ١٢٠ موشەکی ئەسکەندەر ماوە کە  ئێران رادەستی روسیای بکات.

    سەرچاوە:ukrinform.net

    وەرگێڕان:ئاودێر اکبر



    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سەرەنجام ئێران خۆی پێ نەگیرا و چووە بەرەی ڕوسیا دژ بە ئۆکرانیا و ڕۆژئاوا Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top