• نوێ

    بەرەنگاربوونەوەی کێشەی تەندروستی دەروونی گەنجان


     بەرەنگاربوونەوەی کێشەی تەندروستی دەروونی گەنجان




    ‎ماڵپەری پەیوەندی کۆمەڵگەو تەندروستی پێکەوە هەوڵدەدەن چارەسەری کێشەی تەندروستی دەروونی گەنجان بکەن بە دامەزراندنی خوێندکارانی ئامادەیی بۆ ئەوەی وەک پاڵەوانی تەندروستی دەروونی ڕابهێنرێن, لە هەوڵێکدا بۆ ڕێگریکردن لە ئامارە نیگەرانکەرەکان. ڕێکخراوی تەندروستی کۆمەڵایەتی هەوڵدەدات ٢٥ پاڵەوانی تەندروستی دەروونی گەنجان دەستنیشان بکات بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگاکانیاندا کاربکەن بۆ زیادکردنی لێک تێگەیشتن لەنێوان هاوتەمەنەکانیان و کەمکردنەوەی چەواشەکاریی کێشەکانی تەندروستی دەروونی، لەهەمان کاتدا زانیاری دەدات لە سەر چۆنیەتی وشوێنی وەرگرتنی یارمەتی.

     

    ‎ئاماندا مێرفی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری مەڵپەڕەکە ڕایگەیاند، لە هەر چوار ئوسترالییەک کە تەمەنیان لە نێوان 16-24 ساڵدایە، یەکێکیان تووشی نەخۆشی دەروونی دەبێت، ئەمەش دەبێتە یەکەم ڕاپرسی لەسەر تەندروستی گەنجان لە ئوسترالیا.

     

    ‎ئەم پڕۆژەیە ئامانجی دامەزراندنی گەنجانە لە کۆمەڵگادا بۆ ئەوەی ببنە هێزی بزوێنەری گۆڕانکاری لە ڕێگەی دەستپێکردنی گفتوگۆکان سەبارەت بە تەندروستی دەروونی. ئاماژەی بەوەشکردووە، دان بەوەدا دەنێن کە ئەم گفتوگۆیانە دەکرێت قورس بن، بەڵام دەزانن ئەم گفتوگۆیانە چەندە گرنگن.

     

    ‎تەندروستی دەروونی بابەتێکی سەرەکیە بۆ گەنجان و ئێمە وەک کۆمەڵگا پێویستە پشتگیری گەنجەکانمان بکەین بۆ ئەوەی بە ئاشکرا باسی کێشە و ئەزموونەکانیان بکەن. ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمە دەرفەتێکی باوەڕپێنەکراوە بۆ ئەو گەنجانەی کە دەیانەوێت جێپەنجەیەکی ئەرێنی لە کۆمەڵگاکەیاندا دروست بکەن بۆ ڕەخساندنی ئەو ڕاهێنان و پشتگیرییە بۆ ئەوەی گۆڕانکارییەکی ڕاستەقینە لە ژیانی ئەوانەی کە لە دەوروبەریاندا هەن دروست بکەن. 

     

    ‎خاتوو مێرفی وتی:زیادبوونی کێشەکانی تەندروستی دەروونی بووەتە هۆی ئەوەی خۆکوشتن ببێتە هۆکاری سەرەکی مردن لە نێوان کەسانی تەمەن ١٥ـ٢٥ ساڵ لە ئوسترالیا. ئامارەکان دەریدەخەن کە مێینەکان مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ تووشبوون بە کێشەی تەندروستی دەروونی، لەگەڵ ڕێژەی بەرزی دڵەڕاوکێ و تێکچوونی سۆزداری لە سەرانسەری دانیشتوانی تەمەن ١٦-٢٤ ساڵدا، ڕەنگە ئەمە هەموو کات ڕاست نەبێت، چونکە پیاوان کەمتر داوای یارمەتی دەروونی دەکەن و زیاتر بە پەنا دەبەنە بەر خۆکوشتن. 

     

     

    ‎وتی: "هیوادارین گەنجان دامەزرێنین بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوتەمەنەکانیان لە قوتابخانەکانیان، یانە وەرزشییەکان یان شوێنەکانی تری کۆمەڵگەدا زانیاری گرنگ هاوبەشی پێبکەن سەبارەت بەوەی لە کوێ، چۆن و بۆچی گرنگە خزمەتگوزارییە تەندروستییە دەروونییەکان و پشتگیرییەکان بەدەستبهێنن.”

     

    ‎ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو هۆکارانەی کە بەشدارن لە خراپی تەندروستی دەروونیی ژنانی گەنج بریتین لە نزمی ئاستی هەستکردن بە بەهای خۆیان و نیگەرانی لە شێوەی جەستەی خۆیان، لەکاتێکدا پیاوانی تەمەن ١٦ـ٢٤ ساڵ زیاتر تووشی نەخۆشی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان دەبن و ئەگەری مردنیان بە خۆکوشتن سێ هێندە زیاترە لە چاو ئوسترالیە مێینەکان.

     

    ‎ئاماژەی بەوەشکردووە، “توێژینەوەکان بە بەستنەوەی ڕۆڵی نەریتی پیاوسالاری و ڕەفتارە پەیوەندیدارەکانی دیکە، ئامادەیی گەنجان بۆ خۆکوشتن نیشان دەدەن.  لە ئوسترالیا، ڕێژەیەکی کەم لە گەنجانی نێر داوای یارمەتی دەکەن بەراورد بە هەر دیمۆگرافییەکی دیکە” 

     

     

    ‎خاتوو مێرفی وتیشی: "گەنجان دەتوانن ڕۆڵێکی ئەرێنی ببینن بۆ یارمەتیدانی نەهێشتنی ئەو چەواشەکارییەی پەیوەستە بە نەخۆشییە دەروونییەکان و یارمەتیدانی ئەو کەسانەی لە کۆمەڵگاکەیاندا هەیە کە تووشی نەخۆشییەکی دەروونی دەبن یان لەگەڵیدا دەژین بۆ تێگەیشتن و بەدەستهێنانی ئەو پشتگیرییەی کە پێویستیانە."

     

    ‎پرۆگرامی پاڵەوانی (تەندروستی دەروونی گەنجان) لە ساڵی 2020 خوێندکاری تەمەن 10، 11 یان 12 ساڵ وەرئەگرێت بۆ ئەنجامدانی ڕاهێنانی فریاگوزاری سەرەتایی تەندروستی دەروونی و بەشداری مانگانە لە کۆبوونەوەکان بۆ پاڵپشتی لە پلاندانان و پێشکەشکردنی وتارەکانی تەندروستی دەروونی لە کۆمەڵگادا.  پاڵەوانە گەنجەکان لە گەشتەکەدا گەنجێکی پێگەیشتووی متمانەپێکراو لەگەڵ خۆیان دەبەن وەک سپۆنسەری خۆیان بۆ بەرنامەکە.


    وەرگێڕ: هانا عەلی

    سەرچاوە:connecthealth.org.au

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بەرەنگاربوونەوەی کێشەی تەندروستی دەروونی گەنجان Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top