• نوێ

    بۆنی سەرنجڕاکێشی کالڤین کلێن

       بۆنی سەرنجڕاکێشی کالڤین کلێن



     کالڤین کلاینک ئینکۆ براندێکی مۆدەی ئەمریکییە کە لەلایەن کالڤین کلاین لە کۆتاییەکانی شەستەکاندا دەستیپێکردووە، ئەم براندە بەناوبانگە بە شێوە بچوک و ستایلە کلاسیکییەکەی، یارمەتی دەستپێکردنی شێتی جینزی دیزاینەری دا لە ساڵانی حەفتاکان کاتێک کلاین دەستی کرد بە زیادکردنی ناوی خۆی لەسەر گیرفانی پشتەوە، ئەمڕۆ کالڤین کلاین لە سەرانسەری جیهاندا بە جینس و کۆلێکشنی کازۆئال و کۆلێکشنی جلی ژێرەوە و بۆنەکانی ناسراوە، کاتژمێر و کۆمەڵەیەکی زێڕینگەریی لە ساڵی 1997 بووە بەشێک لە پێشکەشکردنی براندەکە، لۆگۆی 

    ‏‘cK’ ی کۆمپانیاکە بە قەد ناوی براندەکەی ناسراوە و زۆرێک لە بەرهەمەکانی ناو هێڵەکەیان دەڕازێنێتەوە، یەکەم بۆنی کۆمپانییەکە بە ناوی کالڤین لە ساڵی 1981 خراوەتە بازاڕەوە.

    کالڤین کلاین ئیوفۆریا بۆ خانمان: یەکێکە لە باشترین بۆنەکان کا تا ئێستا کالڤین کلاین بۆ خانمان خستوویەتییە بازاڕەوە ئیوفۆریایە، ئەم بۆنە لە ساڵی 2005دا، کە زۆرترین فرۆشی هەبووە نامۆ و چڕ و هەستیارە.ئیفۆریا بۆنێکی زۆر هەستیارە.

    ئەم بۆنە سەرنجڕاکێشە زۆر گونجاوە بۆ پۆشاکی شەوانە لە کەشوهەوای سارددا. دەرفەتێک بەم بۆنە بدە بۆ ڕۆژی نانخواردن، کۆبوونەوەیەکی فەرمی، یان کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێکانت، بەڵام ئاگاداربە زیادەڕەوی نەکەیت، بەو

    پێیەی سایلۆی قورس و هێزێکی هێزێکی درێژخایەنی هەیە، یەک دوو سپرا لە پشت گوێچکەکانت بدە و تەواو. تۆ ناتەوێت هەموو پیاوان وەکوو بزەی وونبو شوێنت بکەون

    کالڤین کلاینی دروستکراوی خانمان بۆ خانمان: ئەم بۆنە گوڵاوییە تاڕادەیەک نوێیە و لە ساڵی 1918 هاتووەتە بازاڕەکانەوە، پێویستە نوێنەرایەتی ئەمڕۆی خانمان بکات،نوێنەرایەتی هێز و توانای خانمان بکات، بەڵام زۆرێک لە بەکارهێنەران دەڵێن زیاتر بۆنێکی یەک ڕەگەزییە، پێویست ناکات چاوەڕێی بۆنەیەکی تایبەت بکەیت بۆ ئەوەی سوود لەم جوانییە وەربگریت، ئەوە بەهار و هاوینی سەلامەتی تۆیە، بۆنێکە لە هەموو بۆنەیەک بەکاردێت، زۆر گونجاوە بۆ کار، ژەمەخواردنەکان،کۆبوونەوە لەگەڵ هاوڕێیان، سینەما و هەرجێیەک کە تۆ ناوی لێ دەنێی.

    لە کۆتاییدا دەمەوێت بڵێم: کۆمپانیای Calvin klein inc. براندێکی مۆدەی ئەمریکییە، کە لەلایەن calvin klein دروستکراوە،لۆگۆ هێندەی ناوی براندەکە ناسراوە و زۆرێک لە بەرهەمەکانی ناو هێڵەکەیان دەڕازێنێتەوە، ئیفۆریا زۆر سەرنجڕاکێشە، ئەم بۆنە گوڵاوییە تاڕادەیەک نوێیە و لە ساڵی 2018ەوە لە بازاڕەکاندایە:

     وەرگێران:هێڵین فاتیح

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: بۆنی سەرنجڕاکێشی کالڤین کلێن Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top