• نوێ

    کۆمەڵگەی توێژينەوەی جيهانی لەشکرکێشی ڕوسيا بۆسەر ئۆکرانيا ئيدانە دەکات

     کۆمەڵگەی توێژينەوەی جيهانی لەشکرکێشی ڕوسيا بۆ        

                            سەر ئۆکرانيا ئيدانە دەکات 



    لەشکرکێشی بێ ئيستفزازی ڕوسيا بۆ سەر ئۆکرانيا،لێشاوی ئیدانەکردنی زانايان و ڕێکخراوەکانی توێژينەوەی لە سەرانسەری جيهاندا لێکەوتەوە.هەندێک لە ڕێکخراوەکانی

    وڵاتانی ڕۆژئاوا بەخێرای هەنگاويان ناوە بۆ پچڕاندنی پەيوەنديەکان لەگەڵ ڕوسيا بڕينی بودجەو سەرچاوەکان و

    کۆتايهێنان بە هاوکاريەکان لەگەڵ زانايانی ڕوسيا. 

    وەلە مۆريسەوە تا لاتڤيا ، ئەکاديميا نيشتمانيە زانستيەکان

    کۆمەڵێک لە توێژەران بەياننامەيان بڵاوکردەوەو بە توندی

    ڕەخنەيان لەململانێکان گرتووەو پشتگيری لە هاوکارە ،

    ئۆکرانیەکان دەکەن .

    لەنێو بەهێزترين،ئەو کارانەی تائێستە گيراونەتە بەر بڕياڕی

    کۆمەڵێک لەگەورەترين پارەدارەکانی توێژينەوەی ئەڵمانیايە

    لەنێوياندا دامەزراوەی توێژينەوەی ئەڵمانی ،بۆ بەستنی هەموو هاوکاريە زانستيەکان لەگەڵ ڕوسيا لەبەيانامەيەکی

    ٢٥ شوباتدا گروپەکە_هاوپەيمانی ڕێکخراوە زانستيەکان لە

    ئەڵمانيا دەڵێت :کە پارەی توێژينەوەکانی وڵاتەکە چيتر 

     سودی بۆ ڕوسيا نابێت ،هيچ کارێکی زانستی هاوبەش چيتر ڕونادات.

    هيچ هاوکاريەکی نوێ دەست پێ ناکات ئاماژە بەوەش کراوە هاوپەيمانی ئاگاداری دەرەنجامەکانی ئەو ڕێوشێنانەيە،لە هەمان کاتدا بە قوڵی پەشيمانە لەو زانستە

    کە بەرهەميان هێناوە.لەلايەکی ديکەوە زانايانی ئۆکرانی گردبونەوە دەکەن بۆ ئەوی ڕێکخراوە نێودەوڵەتيەکان ڕازی

    بکەن هەنگاوی توندتر لە دژی ڕوسيابگرنە بەر زياتر لە١٣٠

    کەس نامەيەکی کراوەيان بۆ کۆمسيۆنی ئەوروپاو وڵاتانی

    ئەندامی يەکێتی ئەورپا واژۆ کردوە داوای ڕاگرتنی بەپەلەی

    هەموو يارمەتيەک بۆ دامەزراوەکانی ڕوسياو هاوکاری نێودەوڵەتی لەگەڵيان کردووە. لە نامەکەدا هاتووە :يەکێتی

    ئەوروپا ناتوانێت ئيتر پارە بۆ ئەو دامەزراوانەی ژێردەستەی 

    ڕژێمی پوتن دابين بکات ئەگەر بيەوێت بە پێی بەها

    ڕاگەيندکراوەکانی مامەڵە بکات ،بەشێک لە زانايانی ئۆکرانيا دەڵێن هەرچەندە پاڵپشتی هاوتا ڕوسيەکانيان بەرز 

    دەنرخێنن،بەڵام ئەو کارانەی کە ڕاگەينراون دوور ناڕۆن. بەتايبەتی دامەزراوە ,ئەکاديمەيەکانی ڕوسيا نەیانتوانيوە ئەو دەستدرێژييە ئيدانە بکەن لەنامەيەکی کراوەی ئەکاديميای

    زانستەکانی قوتابخانەی باڵای ئۆکرانياداهاتوە سنوردارکرنی

    زانايانی ڕوسيا دەبێت هەمو شتێک لە خۆی بگرێت ئەوان

    دەڵێن داوادەکەين ئەو توێژەرانەی پەيوەنديان بەو جۆرە دامەزراوانەوە هەيە لە تيمە نێودەوڵەتیەکانی يارمەتيەکان  وەرنەگيرێن و بانگێشت نەکرێن بۆ کۆنفرانسە نێودەوڵەتيەکان لەگۆڤارە زانستيە نێودەوڵەتيە پێشەنگەيەکان  بڵاونەکرێنەوە

    لەکۆتايدا دەمەوێت بڵێم: هەندێک لەگرووپە ڕۆژئاوايەکان

    بەخێرای هەنگاویان ناوە بۆ پچڕاندنی پەيوەنديەکانيان لەگەڵ ڕوسيا هاوپەيمانی زۆرپەشيمانە لەم کارانە بۆ بواری

    لەهەمان کاتدا ئاگاداری کاريگەريەکانە.هاوکات شارەزايانی

    ئۆکرانيا خۆيان ڕێکدەخەن بۆ ئەوەی دامەزراوە ،

    نێودەوڵەتيەکان ڕازی بکەن بۆ تۆڵە سەندنەوەيەکی  زۆرتر

    لە ڕوسيا .زانايانی ئۆکرانيا بانگەشەی ئەوە دەکەن لە 

    کا تێکدا هاوکاری هاوکارە ڕوسييەکان بەنرخ دەزانن.



    وەرگێڕ: ئەسما فارووق

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: کۆمەڵگەی توێژينەوەی جيهانی لەشکرکێشی ڕوسيا بۆسەر ئۆکرانيا ئيدانە دەکات Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top