• نوێ

    ‎زیانەکانی چای ماچا

     ‎زیانەکانی چای ماچا



    ‎پاودەری چای ماچا بەفراوانی لەهەموو جیهاندا بەناوبانگە چای ماچا جۆرێکە لە چای سەوز کە ڕەسەنەکەی دەگەرێتەوە بۆ یابان.
    ‎وەک هەموو شتەکانی تر چای ماچا هەندێک لایەنی کاریگەری شاراوەی هەیە کە پێویستە ئاگاداری بیت پێش ئەوەی بەشێوەیەکی ئاسایی دەست بە خواردنەوەی بکەیت .
    ‎کافاینی تێدایە 
    ‎چای ماچا کافاینی تێدایە کە هاندەرێکە دەتوانێت خەوت بزرێنێ و ڕێژەی لێدانی دڵت زیادبکات ئەگەر تۆ هەستیاریت بە کافاین هەیە یان زۆر بەکاری دەهێنیت لەوانەیە تووشی کاریگەرییە لاوەکییەکانی وەک دڵەڕاوکێ و ترس و بێخەوی بیت 
    ‎لەوانەیە کارلێک بکەن لەگەڵ دەرمانەکان 
    ‎بەپێی توێژینەوەیەکی ڕاپۆتکراو چای ماچا لەوانەیە کارلێک بکات لەگەڵ هەندێک دەرمان وەک (تەنکەرەکانی خوێن ، دەرمانی فشاری خوێن ) کە دەبێتە هۆی کاریگەری خراپ لەسەر نەخۆشەکان 

    ‎لەوانەیە ببێتە هۆی دروستبوونی بەردی گورچیلە 
    ‎چای ماچا جۆرێک لە خوێی تێدایە کە پێکهاتەیەکن کە دەتوانن بەکالیسیۆمەوە ببەسترێنەوە و بەردی گورچیلە دروست بکەن ئەگەر تۆ بتەوێ تووشی بەردی گورچیلە ببت یان پێشتر بەردی گورچیلەت هەبووبێت گرنگە پێش ئەوەی چای ماچا بخۆیتەوە قسە لەگەڵ دکتۆرەکەت بکەیت

    ‎ڕەنگە بۆ منداڵان گونجاو نەبێت 
    ‎چای ماچا بەهۆی پێکهاتەی کافاینەوە بۆ منداڵان پێشنیار ناکرێت هەتا منداڵەکە بچوکتر بێت لەوانەیە کافاین کاردانەوەی خراپتری هەبێت لەسەری تەنانەت بە بڕێکی کەمیش بێت ، هەروەک ڕاپۆرتی چاودێری تەندروستی پیتسبێرگ، چای ماچا دەتوانێت زیان بە کرداری جگەر بگەیەنێت لە منداڵان

    ‎لەوانەیە ئاستی شەکری خوێن بەرزبکاتەوە 
    ‎چای ماچا جۆرێک شەکری تێدایە پێی دەوترێت ماڵتۆز . ماڵتۆز شەکرێکە کەلەناو جەستە لێک هەڵدەوەشێ  بۆ گلوکۆز .
    ‎بۆ ئەو کەسانەی کە نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان ئەوانەی کە هەوڵدەدەن ئاستی شەکری خوێنیان کۆنترۆڵ بکەن ئەمە دەبێتە گرفتێک و زۆر خواردنەوەی گلوکۆز دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی شەکری خوێن.
    ‎ئەگەر تۆ نیگەران بیت لە کاریگەرییەکانی چای ماچا لەسەر ئاستی شەکری خوێن باشتر وایە قسە لەگەڵ دکتۆرەکەت یان پزیشکی خۆراکی تۆمارکراو بکەیت پێش ئەوەی بەشێوەیەکی ڕێک و پێک بیخۆیتەوە


    ‎وەرگێڕ: ماریا یادگار
    سەرچاوە: M MARHAM


    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ‎زیانەکانی چای ماچا Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top