چای سەوز و سودە تەندروستییەکانی
هەموومان دەزانین کە ئاو خواردنەوە باشە و تەندروستە، بەڵام ئایا دەزانیت خواردنەوەی چاش سودی تەندروستی هەیە؟ بەتایبەتی چای سەوز- دووەم بەناوبانگترین جۆری چایە کە خەڵک دەیخۆنەوە.
چای سەوز (یان چای بێ ئۆکسجین) لە گەڵاکانی Camellia sinensis کە ڕوەکی چاییە دروست دەکرێت. ئەم دارە هەمیشە سەوزە لە ناوچەی دارستانی باشوری ڕۆژئاوای چیینەوە سەرچاوە دەگرێت، کە لە پلەی گەرمی فێنکدا لە بەرزاییە بەرزەکاندا گەشە دەکات. چای سەوز جۆری جیاوازی هەیە، وەک چای باروتی چینی یان ماچای ژاپۆنی.
جوتیاران بە دەست گەڵاکانی چا دەچنن، کە دواتر دەستبەجێ دەیپارێزن بە بەکارهێنانی هەڵم یان گەرمی گونجاو دوای دروێنە کردن. ئەمەش ڕێگری دەکات لە ئۆکساندنیان و پارێزگاری لە ڕەنگە سەوزەکەی دەکات.ئەمەش بەهۆی چڕی کلۆرۆفیل و دژە ئۆکسێنەرەکان.
بەهای خۆراکی چای سەوز:
لە ٤٧٣ مل (١٦ ئۆنسە) چای سەوزدا 0Kcal هەیە ، بەهۆی 0g چەوری و 0mg کۆلیسترۆل و 0g کاربۆهایدرایت. بەڵام سۆدیۆم و کالیسیۆم و فسفۆر و پۆتاسیۆم و زینکی تێدایە. خودی خواردنەوەکە زیاتر لە ئاو پێکدێت.
سەبارەت بە کافاین، چای سەوز نزیکەی 56.8mg کافاینی تێدایە لە هەر 16 ئۆنسێکدا.
سودە تەندروستییەکانی چای سەوز:
چەندین توێژینەوە پێشنیاری سودە تەندروستیەکانی خواردنی نێوان ٢-٥ کوپ چای سەوزییان کردوە لە ڕۆژێکدا. چەندین پەیوەندی هەیە بۆ باشترکردنی تەندروستی جەستەی و دەرونی مرۆڤ بەهۆی پێکهاتە چالاکە زیندوەکانی چای سەوز.
ئاستی بەرزی پۆلیفێنۆلەکان
پۆلیفێنۆلەکان ماددە کیمیاییەکانن کە بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕووەکەکاندا ڕودەدەن. چای سەوز دەڵەمەندە بە پۆلیفێنۆلەکان بە ناوی فلاڤۆنۆید، کە بە سودە تەندرستییەکانیان ناسراوە.ئەوان لە ئێستادا بەهۆی تایبەتمەندییەکانی دژە ئۆکسیداتی و دژە هەوکردنی و دژە شێرپەنجەوە،لە چەندین دەرمان و جوانکاریدا پێویستن.
ئێستا زۆر توێژینەوەی بەردەوام هەیە بۆ هەوڵدان و جیاکردنەوەی فلاڤۆنۆیدەکان و بەرنامە شاراوەکانه تر لە بواری پزیشکی زیندەوەردا،وەک ئەو دەرمانانەی کە ڕێگە لە نەخۆشییە درێژخایەنەکان دەگرن.
باشترکردنی کرداری مەعریفی
کافاین هاندەرێکە کە چالاکیی دەمارەکانت زیاد دەکات شانبەشانی چڕیی گواستنەوە دەمارییەکان. بە تایبەتی چڕیی دۆپامین و نۆرۆئەپینفرین زیاد دەکات بە ڕێگریکردن لە وەرگرتنی ئەدینۆسین لە مێشکتدا.
بەم کارە، باری دەروونی و وریایی و کاردانەوە و تەنانەت کارەکانی بیرەوەریت باشتر دەکات.
بەرزبوونەوەی میتابۆلیزم
کافاین کاریگەری گەرمی دروستکەری هەیە، کە پەیوەندی بە کەمبوونەوەی کێشی لەش و زیادبوونی میتابۆلیزمی چەورییەوە هەیە. هاوکات چای سەوز هەروەها ماددەی کاتێچینی تێدایە کە ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی گەرمی، کە دەبێتە هۆی ئۆکساندنی چەوری. ئەمەش بەو مانایەیە کە چای سەوز بە تایبەتی بەکارهێنانی سەرکەوتووی هەیە لە ڕێژیمەکانی دابەزاندنی کێش و ڕێگریکردن لە قەڵەو بون .
کەمبوونەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان
لە کاتێکدا لێکۆڵینەوەیەکی کەم لەسەر ئەم بابەتە هەیە، بەڵام ڕەنگە هەندێک لێکۆڵینەوە پێشنیاری ئەوە بکەن کە دژە ئۆکسێنەرەکانی ناو چای سەوز یارمەتیدەرن لە دابەزاندنی پەستانی خوێن و ئاستی کۆلیسترۆڵی LDL. ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوونت بە نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان.
تەنانەت هەندێک لە لێکۆڵینەوەکان پێشنیاریان کردووە کە خواردنی ٥ کوپ چای سەوز لە ڕۆژێکدا ڕەنگە مەترسی مردنت لە ڕێگەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە بە ڕێژەی نزیکەی ٢٦% کەم بکاتەوە.
دابەزاندنی کۆلیستڕۆل
چای سەوز رۆڵی هەیە لە کەمکردنەوەی کۆڵستڕۆڵی لەش لە هەردوو جۆری LDL و کپکردنی لیپۆکسیجینەیت کە کۆمەڵێک ئەنزیمی ئۆکسیدین بە گەردیلەی ئاسن بەستراون رۆڵی هەیە لە رێکخستنی هەوکردنەکان کە ئەمە یەکێکە لە پێکهاتە باوەکانی چای سەوز و وە ئاستی کۆڵسترۆڵی LDL لە لەشماندا کەم دەکاتەوە
کەمبوونەوەی فشاری ئۆکسجینی
فلاڤۆنۆیدەکانی ناو چای سەوز وەک دژە ئۆکسێنەر کاردەکەن، کە کاردەکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی فشاری ئۆکسجینی لە جەستەماندا. فشاری ئۆکسجینی دەتوانێت DNA بگۆڕێت و زیان بە سیستەمی خانەکانمان بگەیەنێت.
مرۆڤەکان بە شێوەیەکی سروشتی لە ڕێگەی میتابۆلیزمی خانەییەوە ڕادیکاڵە ئازادەکان بەرهەم دەهێنن، بەڵام زۆرجار ئێمە بڕی زیادە لە سەرچاوە دەرەکییەکانەوە هەڵدەگرین، لەوانەش پیسبوون یان دەرمان. کاتێک ڕادیکاڵە ئازادە زیادەکان کۆدەبنەوە، دەبنە هۆی "فشاری ئۆکسجینی"، کە ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە تێکچوونی پەیوەست بە تەمەنەوە.
لە ڕێگەی خواردنی ئەو خۆراک و خواردنەوانەی کە دژە ئۆکسێنەریان زۆرە، دەتوانین ئەم ڕادیکاڵە ئازادانە بێلایەن بکەین و بەم هۆیەوە کاریگەری فشاری ئۆکسجینی لەسەر جەستەمان کەم بکەینەوە. ئەمەش خواردنەوەی چای سەوز بە بەردەوامی دەگرێتەوە.
باشتربوونی هەستیاری ئەنسۆلین
دەرکەوتووە کە خواردنەوەی چای سەوز بە شێوەیەکی بەرچاو ڕێژەی گلوکۆزی بەڕۆژووبوون و چڕیی هیمۆگلۆبین لە سیستەمی جەستەی خەڵکدا کەمدەکاتەوە. توێژینەوە نوێیەکان پێشنیاریان کردووە کە دەرهاویشتەی چای سەوز دەتوانێت چڕیی گلوکۆز و ئەنسۆلین لە پلازمای بەڕۆژووبووندا لە شوێنی تاقیگەدا دابەزێنێت.
هەروەها دەرکەوتووە کە چای سەوز چڕی ئەنسۆلینی بەڕۆژووبوون کەمدەکاتەوە.
ڕێگریکردن لە بەکتریای دەم
تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنەری چای سەوز تەنها بۆ شەکر یان میتابۆلیزمی خوێنمان باش نییە،هەروەها بۆ تەندروستی دەم و ددانمان باشە! کاتێچینەکانی (جۆرە مادەیەکە)ناو چای سەوز ڕێگری دەکەن لە دووبارە هەڵمژینی ئێسک و ڕێگری لە گەشەی ئەو بەکتریایانە دەکات کە پەیوەندییان بە نەخۆشییەکانی دەوری ددانەوە هەیە. ئەمەش بەکتریای سترێپتۆکۆکۆس موتانس دەگرێتەوە کە دەبێتە هۆی کلسی ددان و بەشدارە لە کلۆربنی ددان.
کەمکردنەوەی هەوکردنگەڵای چای سەوز سەرچاوەیەکی نایابە لە ئیپیگالوکاتچینEGCG کاریگەری دژە هەوکردنی هەیە. کاتێک بە شێوەی بابەتیانە جێبەجێ دەکرێت، دەرهێنانی چای سەوز دەتوانێت هەوکردن لە پێستتدا کەم بکاتەوە. لە هەمان کاتدا، خەڵک بە بەردەوامی دەیخۆن بۆ ئەوەی یارمەتی هەوکردنی جومگەکانیان بدات.
خۆپاراستن لە شێرپەنجەی پێست
پەیوەندییەک هەیە لە نێوان خواردنەوەی چای سەوز و کەمبوونەوەی ڕێژەی شێرپەنجە لەو وڵاتانەی کە ڕێژەی خواردنی چای سەوز بەرزە. سەرەڕای ئەوەش، هەندێک لێکۆڵینەوە دەریانخستووە کە پۆلیفینۆلەکانی ناو چا ڕەنگە پێست لە تیشکی سەروو بنەوشەیی بپارێزن، کە یارمەتیدەرە بۆ ڕێگریکردن لە شێرپەنجەی پێست کە بەهۆی تیشکی سەروو بنەوشەییەوە دروست دەبێت
زیادبوونی تەمەنی درێژی
بە کورتکردنەوەی هەموو ئەو سوودانەی سەرەوە دەریدەخات کە چای سەوز کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەندروستی و ڕێژەی مردنت هەیە، کە هەموویان تەمەن درێژت زیاد دەکەن. لە ڕاستیدا، توێژینەوەیەک دەریخستووە کە ئەو کەسانەی ڕۆژانە ٥ کوپ یان زیاتر چای سەوز دەخۆن، ڕێژەی مردنیان بە گشتی کەمترە لە چاو ئەوانەی کەمتر دەخۆنەوە
وەرگێڕان: سیڤانە جیهاد
سەرچاوە:longevity.technology