• نوێ

    تیۆری ئەجێنداسازی و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک و کەسانی سیاسی لە کوردستان

     بەکار هێنانی تیۆریەکانی ئامرازەکانی میدیا بە نمونە (تیۆری ئەجێنداسازی) و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک و کەسانی سیاسی لە کوردستان



    لەم سەردەمەی پێشکەوتنی میدیا تا ڕادەیەکی زۆر دەستی گرتووە بەسەر سەرجەم کایەکانی ژیان (ئابوری ، کۆمەڵایەتی ، سیاسی ، وەرزشی )هیتر.... ، کوردستان بەدەر نیە لەم  پێشکەوتنە ئاڵۆزو هەم سود بەخش هەم زیان بەخش  ئەم پێش کەوتنەش بوەتە هۆی دروست بونی کۆمەڵێکی زۆر تیۆری میدیای ، لێرەدا باسێکی کورتی  تیۆری ئەجێنداسازی و  ئەم پێشکەوتنەم کردوە بەتایبەت لایەنە نەرێنیەکانی ، تیۆری ئەجێنداسازی سەرجەم  دەزگا میدیایە کوردیەکان (بینراو ، بیستراو، نوسراو ) لەژیر ڕۆشنای ئەم تیۆریەدا ئیش ئەکەن  باسێکی کورتی کاریگەری ئەم تیۆرەم لەسەر خەڵک و کەسانی سیاسی کردوە .


    سەرتای دروستبونی تیۆرەکە

    ئەگەر سەرەتا باسێک تیۆری ئەجێنداسازی بکەین بە فەرمی لەلایەن مەککۆمبس و شاو (1972) پەرەی پێدرا کاتێک لێکۆڵینەوەیان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 1968 کرد. شیکارییەکانیان بۆ هەواڵ و ڕووماڵکردنی میدیا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ بۆچوونەکانی دەنگدەرانی شاری چاپڵ هیڵ لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور دۆزیەوە .

    باسێک لە تیۆریەکە

    تیۆری ئەجێنداسازی: بریتییە لەدروستکردنی چوارچێوەیەکی تازە بۆ ڕوداوەکان‌و ڕێکخستنەوەی بەپێی ستراتیژی دەزگاکانی ڕاگەیاندن، مەبەست لەدانانی ئەجێندا گۆڕینی هەڵوێستی جەماوەر بەرامبەر بەمەسەلەکان‌و داڕشتنەوەی بەو جۆرەی کە میدیا خۆی دەیخوازێت ، تیۆری ئەجێنداسازی بەدواداچوون بۆ ئەوە دەکات کە چۆن دەتوانرێت بۆچوون و بیرکردنەوەی خەڵک بگۆڕدرێت بەهۆی ئەوەی لە میدیادا دەیبینن و دەیبیستن.  تیۆرییەکە لە دانانی بەرنامەی کار گرنگە بەهۆی پێویستی لە داڕشتنی پەیامێک و گەیاندنی بە کۆمەڵەیەکی گەورەی خەڵک.  هەروەها تیۆری ئەنجێنداسازی ئەو لایەنگرییە دەخاتە ڕوو کە لە بەخشکردنی  ڕووداوەکان بۆ خەڵکدا هەیە.  


    جۆرەکانی ڕێکخستنی ئەجێندا

    دانانی ئەجێندا سێ جۆر هەیە: 


      دانانی ئەجێندای گشتی: کاتێک خەڵک ئەو ئەجێندایە دیاری دەکات چی گرنگە .

      دانانی ئەجێندای میدیا: کاتێک میدیا ئەو ئەجێندایە دیاری دەکات چی گرنگە .

      دانانی ئەجێندای سیاسیەکان : کاتێک کەسانی سیاسی  ئەو  ئەجێندای  دیاری دەکەن چی گرنگە .


    تیۆری ئەجێنداسازی و کاریگەری لەسەر میلەتی کورد 

     ڕۆژانە لێرەو لەوێ لە میدیا سێبەرەکانی دەسەڵات ڕۆژانە سەدان تەشهیر و بوختان بە بەرپرسە پاکەکانی وڵات دەکرێت ، ئەوەی جێ ئەسەف و داخە میلەتە لەم نێوەندەدا کە هەزارەها قسەی ناشرین ئاڕاستەی ئەو کەسانە دەکەن و دەکەونە ژێر کاریگەری ڕاستەوخۆی میدیا کە ئەمەش بەهۆی کاریگەری  تیۆری ئەجێنداسازی لە میدیاکان خۆی دەبینێتەو، کە میدیا بە شێوەیەکی وەرد و چڕ کار لەسەر ئەوە دەکات ،  وا دەکات میدیا لەبەری خەڵک بیر بکاتەوە و بابەتە گرنگ و هەستیارەکان دابڕێژێت  بوەتە هۆی شۆرینەوەی مێشکی خەڵک وای لێ کردون لە ژیانی واقیعی دا نەژین  ، ئەمەش وای کردوە  کاتێک خەڵک  بەرپرسێکی دز و گەندەڵ  دەبینن بە سەدان دەست خۆشی لێ دەکەن ،  ئەوانەشی لە نێو کۆمێنتەکانی سۆشیاڵ میدیاکانەوە قسەیان پێ دەڵێن کاتێک هەمان بەرپرسی گەندەڵ دێتە ناو خەڵکەوە سەرە ئەگەرن بۆ ئەوەی سێڵفی لەگەڵ بگرن ئەمەش هۆکاری سەرەکیە کە ڕۆژ بە ڕۆژ و ساڵ بە ساڵ  حاڵی خەڵک خراپ ئەبێت و ملی بەرپرسەکانیش پان ئەبێت، چونکە ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆ میدیا کوردیەکان لەژێر کاریگەری بەرپرسە دەسەڵات دار و گەندەڵەکاندان هەر کەناڵێک سیاسەتێکی تایبەتی کارکردنی خۆی هەیە ، میدیا  ئەو هەواڵانەی کە کەم بایەخن‌و جێگەی باس‌و گرنگی نین نیشانی وەرگر دەدەن تا ئەوانیش بەگرنگییەوە لێی بڕوانن ، لەهەمانکاتدا هەواڵ‌و ڕوداوە گرنگەکان پەراوێزبخرێن‌و گرنگی کەمیان پێبدرێت یان نەگوازرێنەوە بۆ وەرگر، هۆکاری سەرەکی مانەوەی ئەم دەسەڵاتەی ئێستا میدیاکانن لەپێش هێزی چەکدار و پارە ، هەروەها  هەر بە هۆی ئەم تیۆریەوەو کاریگەریان لەسەر میدیاکان بەرپرسە گەندەڵەکان کار لەسەر شکاندن و خراپ نیشاندانی بەرپرسە باشەکان دەکەن ،ئەمەش وای کردوە  هەر  بەرپرسێک یاخود هەر سیاسیەک  باش بێت لەم وڵاتە  بەهۆی میدیاوە وا کاریگەری لەسەر خەڵک دروست ئەکەن کە ئەو بەرپرسە  یان خراپ بێت یان وازبێنێت لە هەموو کارێکی سیاسی دورکەوێتەوە ،  


    هەڤار عیرفان 

    خوێندکاری زانکۆ

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: تیۆری ئەجێنداسازی و کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک و کەسانی سیاسی لە کوردستان Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top