نەوید زەردی ھەڕەشە دەکات :
ھونەرمەندی لاوی کورد نەوید زەردی دوای بڵاو کردنەوەی کلیپی بڕۆ لەگەڵ بانە شێروان رەخنەی توندیان لێگیرا و زۆر قسەیان لەسەر کرا دووبارە نەویدیان بە تۆمەتی بردنی ئاواز و تێکست تۆمەتبار کرد.
بۆیە نەوید لە رێگەی ھەژماری ئینستاگرامی خۆیەوە رایگەیاند گەر ئەو پەیجانە نەوەستن لە ھێرشکردنە سەر من و گۆرانیبێژی گەنج بانە شێروان ئەوا درەنگ یان زوو پەیجەکانتان دادەخرێ بەنامەی رەسمی بۆ ئەوەش ٢٤ کاتژمێریان لە بەردەستە بۆ سڕینەوەی پۆستەکان .
ئەم قسانەی نەوید قسەوباسی تری بەدوایی خۆی ھێنا زۆرێک لە پەیجەکان وتیان گەر بەڵگە و قسەکان ڕاست نەبن ئەوە نەوید ئەوەندە تورە نابێ .
ھەروەھا ڕاشیگەیاند کە سبەی شەو کڵیپە نوێکەی بەناوی (بەڵێن )بڵاودەبێتەوە .