پرۆژه‌ی نیشتمانی ئینته‌رنێت له كه‌ركوكه‌وه ده‌خرێته‌كار
پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ ئینته‌رنێت له عیراق، كاركردنی به شێوه‌ی كاتی و بۆ تاقیكرده‌وه له پارێزگای كه‌ركوكه‌وه ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ش به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی.
ئه‌و وه‌زاره‌تە دووشه‌ممه 9-4 بڵاویكرده‌وه كارپێكردنی ئه‌زمونی پرۆژه‌ی نیشتمانی بۆ ئینته‌رنێت له ناوه‌ندی په‌خشی سه‌ره‌كی پارێزگای كه‌ركوك ده‌ستیپێكردووه، تا له داهاتوو به ته‌واوی پرۆژه‌كه بخرێته‌كار و خزمه‌تگوزاریه‌كانی پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێت.
وه‌كو له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه ئه‌و پرۆژه‌یه ستراتیژییه و گرنگی نیشتمانی و نێوده‌وڵه‌تی هه‌یه، به‌وپێیه‌ی ده‌بێته هۆی باشكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی ئینته‌رنێت و په‌یوه‌ندی، گره‌نتی خزمه‌تگوزارییه‌كه ده‌كات به‌بێ پچڕان.
تۆڕه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه له‌رێی كێبڵه‌وه عیراق ده‌به‌ستێته‌وه به خزمه‌تگوزاری له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و دواتر به كێبڵ دابه‌شی هه‌موو پارێزگاكان ده‌كرێت، پرۆژه‌كه‌ش له قۆناغی كۆتایی كاره‌كانیدایه و له به‌شی دوه‌می هه‌نگاوه‌كانیدا، كارده‌كرێت بۆ دابینكردنی ئه‌و خزمه‌تگوزارییه بۆ هه‌موو ماڵێك به نرخی گونجاو.
وه‌زاره‌تی په‌یوه‌ندییه‌كانی حكومه‌تی ناوه‌ندی رونیكردۆته‌وه كه كێبڵه‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه به قوڵی سێ مه‌تر له ژێر زه‌ویدا ده‌بێت و روبه‌ری چوار هه‌زار كیلۆمه‌تر ده‌گرێته‌وه له هه‌موو ناوچه‌كانی عیراق.
له پارێزگای كه‌ركوك، له كۆتایی مانگی یه‌كی ئه‌مساڵدا ئاسایشی نیشتیمانیی عیراق ده‌ستی به‌سه‌ر تاوه‌ره‌كانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتدا گرت، خزمه‌تگوزاری زۆربه‌ی كۆمپانیاكانی ئه‌و بواره راگیرا، ئه‌وه‌ش به بڕیاری ده‌سته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و وه‌كو به‌شێك له لێكه‌وته‌كانی بارگرژی په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێر.