ماڵپەری یوتیوب هاک کراو تووشی گەورەترین زەرەربوو
ماڵپەڕی بەناوبانگی "یوتیوب" هاككرا و گۆرانی "دیسپاسیتۆ"ش یەكەم قوربانی ئەو هاككردنە بو، كە پاش تێكشكاندنی ریكۆردی 5 ملیار بینەر، لەسەر ماڵپەڕەكە سڕایەوە.
جگە لەو گۆرانییە بەناوبانگە، هونەرمەندانی دیكەش روبەڕوی هێرشی هاككەران بوەوە، بەڵام پاش ماوەیەك كۆمپانیای "یوتیوب" دەستی بە چاككردنەوەی زەرەر و زیانەكان كرد و گۆرانییە بەناوبانگەكەشی گەڕاندەوە و زیاتر لە پێنج ملیار بینەرەكەی بۆ هەژمار كردەوە.
هاككەرەكان ناوی "kurois prosox"یان لەخۆیان ناوە و دەستەواژەی "فەڵەستینی ئازاد"یان نوسیوە.
ماڵپەڕی بی بی سی-یش بڵاویكردۆتەوە، لە هەژمارێكی ناو تویتەرەوە، كە پێدەچێت موڵكی یەكێك لە هاككەرەكان بێت، نوسراوە "ئەو هاككردنە تەنها بۆ خۆشی كراوە، تەنها سكرێپتێكی پرۆگرامیان نوسیوە و ماڵپەڕەكە هاككراوە. تكا دەكەم حوكمم بەسەردا مەدەن، چونكە من یوتیوبم خۆش دەوێت".