بۆئەوەی لەشێکی ڕێک وتەندرووست هەبێ ئەم ڕێنمایانە جێبەجێ بکە
گیراوەیەك ژەهر لادەبات و لاوازتان دەكات
شارەزایان دووپات لەوە دەكەنەوە، بە خواردنەوەی ئەم گیراوەیەی لە خوارەوە باسی لێ كراوە، دەتوانن كێشی لەشتان دابەزێنن و پەستانی خوێن كەم بكەنەوە، شەكر لە خوێن ڕێك بخەن و ژەهری ناو جەستەیش بكەنە دەرەوە.
پێكهاتەكانی ئەم گیراوەیە بریتین لە پەرداخێك ئاو، دوو كەوچك سركەی سێو، دوو كەوچك ئاوی لیمۆ، كەوچكێك دارچین، كەوچكێك هەنگوین، پێكهاتەكان تێكەڵی یەكتر بكە، هەموو بەیانییەك بە گەدەی بەتاڵ ئەم گیراوەیە بخۆرەوە، بەم شێوەیە ئەنجامێكی زۆر كاریگەر لەسەر لەش و تەندروستی دروست دەكات.
سوودی ئەو پێكهاتانەی كە لە دروستكردنی ئەم گیراوەدا بەكاردەهێنرێن:
سركەی سێو: پڕە لە هۆرمۆن و بەكتریای سوود بەخش، ئەو ترشەی كە لە سركەی سێو هەیە فشاری خوێن ڕێك دەخات و كەمی دەكاتەوە بە ڕێژەی %6 ، هەروەها یارمەتی سووتانی ئەو نیشاستانە دەدات كە لە خواردنە دانەوێڵەییەكاندا هەن.
ئاوی لیمۆ: شەكری خوێن ڕێك دەخات و هاوسەنگی دەكات كاریگەری تفتی هەیە و PHی لەش رێك دەخات، برێكی زۆر ڤیتامین C تێدایە.
دارچین: یەكێكە لە بەناوبانگترین دژە ئۆكسیدەكان و یارمەتی هاوسەنگ كردنەوەی شكری خوێن دەدات.
هەنگوین: زۆر دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی خۆراكی جۆراوجۆر و یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەدا و مامەڵە لەگەڵ برین دەكات، سییەكان و پێست و دڵ دەپارێزێت.خواردنی یەك كەوچك هەنگوین ئازاری قوڕگ كەم دەكاتەوە، كرداری هەرس بەهێز دەكات و میتابۆلیزم خێرا دەكات.