دەروون گێژەن بەکچانی مۆدیل دەلێ خەریکە خۆیان دەکەنە کالاو هەوەسی سێکسی
داوایەکی ھەم دۆستانە و ھەم پیشەییانەشم وەک میدیاکارێک بۆ ئەو خانمە کوردە بەرێزانەی بە ناوی مۆدێڵەوە خەریکە پرانسیپە پیشەییەکانیان لەدەست دەدەن و خۆیان دەکەنە کاڵا بۆ ھەوەسی سێکسی پیاوان، بۆیە ئاوا زەق وتم چونکە ئێمە و ئەو میدیاکارە جدیانەی ئێمە شتێکیان لێوەفێربووین ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوەدابووین خانمان وەک (سلعە) کاڵا بەکار نەھێنرێن لە کارە ھونەرییەکاندا، ھەڵبەتە مەبەستم جۆری جلوبەرگ و ستایڵ نیە بەڵام بێمەبەست نمایشکردنی لەشوولار دەچێتە خزمەتی ئەوەی لە سەرەوە نوسیم، ئەمە جگە لەوەی رەنگە بەشێکی زۆرتان لە مانا و ناوەرۆکی کارەکەی خۆتان نەگەشتبێتن، من تا ئێستا بەرچاوم نەکەوتووە یەکێک لەم مۆدڵ و شاجوانانە رۆڵیان لە رێکلامێکدا گێرابێت یان بوبێتنە براندی کۆمپانیایەک، تەنھا زۆر بە چیپی جارجارە دەیانبینم کە رێکلامی زارەکی بە سێلفی مۆبایلەکەیان بۆ قوتویەک ماکیاژ یان ئارایشتگایەک یان کافێیەک ... یان چوزانم دەکەن، نیگەرانییەکە لەوەدایە بە روونی دیارە کێبرکێیەکی ناتەندروستی نێوانیان بەشێکی ھۆشی لەدەستداون و لە پێناو ون نەبوونیاندا گوێیان لە کەرامەتی حەقیقی و کەسایەتیان نەماوە ھەموو شتێک دەکەن لە پێناو لێشاوێکی بیست و چوار کاتژمێری سوشیال میدیا، من دۆستانە ئەمەتان پێدەڵێم ئەزیزانم عایشەشان و حەپسەخانی نەقیب و زەکێ ئەرکان و چەندی تر رەنگە بە ھەموو ژیانیان پێنج وێنەیان نەگرتبێت بەڵام سێبەری بوونیان لەگەڵ مێژوو و داھاتووی کوردستاندا دەمێنێتەوە و بونەتە شانازی گەلێک نەک بۆ ئەو بیست و چوار کاتژمێرەی باسم کرد، بە نسبەت ئەستێرەکانی ئێستاشەوە لە جیھاندا برۆن ئەیفۆرێک لەسەر ئەنجلینا جولی بخوێنەوە بزانن بێ ھۆ رێگەی داوە بە دەرھێنەرەکانی نمایشی جەستەیی پێ بکەن لە پێناوی پربینەری فیلمێکیدا؟ بۆیە تکایە ھەڵمەشاخێن پێما و بریار لەسەر ئەم پۆستەم بە تورەیی مەدەن چەند خولەکێک بیرێک لەم کورتە تێروانینەم بکەنەوە ئەگەر لە بەرژەوەندیتان نەبوو ئەوکات ھەڵشاخێن وە تکایە ئەوەی دەتانەوێت بیڵێن لە کۆمێنت بینوسن نەک بە نامەی تایبەت، ئەزیزن.