دەرکەوتنە نوێکەی توبابيوكستون لەگەل خۆشەویستە تازەکەی ببینە :
دەرکەوتنە نوێکەی ئەکتەری تورک توبا بيوكستون ناسراو بە (لەمیـس) ھەوادارانی زۆر قسەیان لەسەر کرد و بەدڵیان نەبوو لەبەر ئەوەی توبا ھەمووکات بەدەرکەوتنە سەرنجراکێشەکانی بۆتە جێی باس بەڵام ئەم جارە ھەوادارانی رەخنەیان لێگرتوو بە نە گونجاویان ناوبرد کاتێك لەگەڵ خۆشەویستە تازەکەی بازرگانی تورک أوموت أفريجان لە ئاھەنگێکی مارکەی جلوبەرگ .
ئەم دەرکەوتنە یەکەم دەرکەوتنی فەرمیان بوو لە دوای پەیوەندیە خۆشەویستیەکەیان وە خۆشەویستەکەی أوموت أفريجان حەوت ساڵ لە توبا بچوک ترە .
ئەم جیاوازی تەمەنە کێشەی زۆری بۆ دروست کردون .
وە لە زۆر رۆژنامەو میدیاکان ئەوەیان ڕاگەیاند کە باوکی خۆشەویستەکەی توبا بە ھەموو شێوەیەك پەیوەندیەکانی رەتکردۆتەوە لەبەر جیاوازی تەمەنیان ھەروەھا باوانی توباش ئەم پەیوەندیەیان رەتکردۆتەوە .
ھاوسەری پێشوی توبا ئەکتەری تورك أنور سايلاك ھەستاوە بە بەرزکردنەوەی سکاڵا دژی توبا بۆ وەرگرتنەوەی مافی بەخێو کردنی منداڵەکانی بە تۆمەتی ئەوەی توبا ناتوانێ لەبەر ژیانی تایبەتی خۆی ئاگای لەوان بێت.
أنور سايلاك و توبا دوایی چیرۆکی خۆشەویستەیەکی جوان لە 2011ھاوسەریگیریان کرد خاوەنی دوو کچن بەڵام لە کۆتایا جیابوونەوە لەبەر نەگونجانیان
ئا:بەرزی محمود