• نوێ

    گه‌ڕان بۆ ته‌رمه‌كانی خێزانه‌كه‌ی زاخۆ له‌نێوان توركیا-یۆنان ده‌ستیپێكرد

    گه‌ڕان بۆ ته‌رمه‌كانی خێزانه‌كه‌ی زاخۆ له‌نێوان توركیا-یۆنان ده‌ستیپێكرد
    .....
    نێرده‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق له‌ توركیا رایده‌گه‌یه‌نێت، نوسراویان بۆ كونسوڵخانه‌ی یۆنان و دادگای ئه‌دیرنه‌ی توركیا كردوه‌ و ده‌ستیان به‌ گه‌ڕان به‌ دوای ته‌رمه‌كانی خێزانه‌كه‌ی زاخۆدا كردوه‌، كه‌ هه‌فته‌ی رابردو له‌ ئاوی مه‌ریج خنكان.
    كورده‌ یه‌شار نێرده‌ی فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراق له‌ توركیا به‌ رادیۆی نه‌وای راگه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی رابردو چه‌ند كۆچه‌رێك له‌ یه‌ختێكدا بوون له‌ توركیاوه‌ به‌ره‌و یۆنان ده‌چون، یه‌خته‌كه‌یان نقومبو، چوار كه‌سی خێزانێكی كوردی زاخۆ كه‌ له‌ دایك و منداڵه‌كانی پێكدێن كه‌وتنه‌ ناو ئاوی مه‌ریجه‌وه‌ و خنكان.
    وتیشی "ئێستا له‌ كونسوڵخانه‌ی عیراقه‌وه‌ نوسراومان بۆ كونسوڵخانه‌ی یۆنان و دادگای ئه‌دیرنه‌ی توركیا كردوه‌ و ده‌ستمان به‌ گه‌ڕان به‌ دوای ته‌رمه‌كاندا كردوه‌".
    به‌ره‌به‌یانی رۆژی 4-4-2018 یه‌ختێك كه‌ 30 كۆچه‌ری هه‌ڵگرتبوو، له‌ئاوی مه‌ریج كه‌ ده‌كه‌وێته‌ نێوان توركیا-یۆنان، وه‌رگه‌ڕاو نقومبو.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گه‌ڕان بۆ ته‌رمه‌كانی خێزانه‌كه‌ی زاخۆ له‌نێوان توركیا-یۆنان ده‌ستیپێكرد Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top