• نوێ

    ھێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ سەر سوریە ئەنجام دەدرێ و کاتژمێر سفر نزیکە

    ھێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ سەر سوریە ئەنجام دەدرێ و کاتژمێر سفر نزیکە

    سوریە بەشێک لە فرۆکەکانی خۆی راگوێزتە ئێران.
    بە گوێرەی سەرچاوەکانی ئاڤانیوز لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردو دا سێ فرۆکەی مەدەنی سوریە لە فرۆکەخانەی مێھرابادی تاران نیشتونەتەوە و نەگەڕاونە بۆ دیمەشق. ئەو فرۆکانەی کە بنەمالەی ئەسەد و گەورە بەرپرسانی سوریە یان لە ترسی ھێرشی ئەمریکا بردۆتە تاران.
    لە لایەکی دیکەوە ٢٠ فرۆکەی شەڕکەر لە جۆری سیخوی٢٢ی سوریە لە ئاسمانی عێراقەوە چونە فرۆکەخانەی سەربازی شھید وەحدەتی دزفول، فرۆکەخانەی سەربازی پازدەھەمی کرماشان و فرۆکەخانەی سەربازی فەکوری تەورێز و لەوێ خۆیان حەشار داوە.
    جیا لەوە پێگەکانی سپای پاسداران لە پەدافەندی غەیری عامل کە ١٠ ساڵە بە دەیان میلیارد دۆلاریان سەرف کردوە بۆ سازکردنی پێگە لە ٨٠ متری ژێر زەوی دا، کەوتونەتە حالەتی ئامادەباشیەوە.
    (وێنەی ئەرشیڤ)
    ............................................

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ھێرشی ئاسمانی و موشەکی بۆ سەر سوریە ئەنجام دەدرێ و کاتژمێر سفر نزیکە Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top