ژن زیره‌كتره یان پیاو؟
هه‌رگیز ئه‌م گفتوگۆیه ته‌واو نابێ، ئایا یه‌كسانیی ژن و پیاو چی ده‌گرێته‌وه، له كاتێكدا خۆیان له ڕووی جه‌سته‌یییه‌وه یه‌كسان نین؟ ئایا هزر و بیركردنه‌وه‌ش كه خۆی به‌رهه‌می مێشكن، ئه‌گه‌ر جیاوازی له نێوانیان هه‌بێ، مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه یه‌كێكیان له‌وی تر زیره‌كتره؟ كه‌واته ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی بۆ یه‌كسانی ده‌كرێ چییه، له‌كاتێكدا له‌یه‌ك جیاواز بن؟
دێبرا و. سۆهـ، دكتۆرای له ده‌ماری ڕه‌گه‌زی هه‌یه و كتێبێكیشی له‌سه‌ر ڕه‌گه‌زی مرۆڤ نووسیوه، له‌گه‌ڵ جێمس دامۆر ئه‌ندازیارێكی كۆمپانیای گووگڵ گفتوگۆیه‌كی چڕیان سه‌باره‌ت به جیاكاری له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌گه‌ز كرد. ئه‌ندازیاره‌كه‌ی گووگڵ، سوور بوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌رگیز ئافره‌ت ناتوانێ له‌ڕووی زانستییه‌وه وه‌ك پیاو پێشكه‌وتوو بێت، چونكه توانای مێشكیان دیاریكراوه. له به‌رانبه‌ردا، خاتوو دێبرا ڕه‌تی ده‌دایه‌وه. هه‌موو ئه‌م گفتوگۆیه له گۆڤارێكی زانستیدا دێبرا بڵاوی كردووه‌ته‌وه.
به‌هۆی وتاره‌كه‌ی دامۆر، ئه‌ندازیاره‌كه‌ی گووگڵ ده‌ركرا، چونكه ئاشكرا بوو له‌و كۆمپانیایه به‌گشتی بڕوایان به توانای ژنان كه‌متره له پیاوان. ئه‌گه‌ر دوو كه‌س هه‌مان بڕوانامه و توانایان هه‌بێ، یه‌كێكیان نێر و ئه‌وی تر مێ بێت، پیاوه‌كه وه‌رده‌گرن. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م وتاره له‌لایه‌ن دانیێڵ براون جێگری سه‌رۆكی گووگڵ ڕه‌ت كرایه‌وه و ڕای گه‌یاند، له‌سه‌ر بنه‌مای نا دروست بنیات نراوه.
با واز له‌وه بێنین، وتاره‌كه پشتی به زانیاریی دروست به‌ستووه یان نا، به‌ڵام ئایا له ڕووی زانستییه‌وه، جیاوازی له نێوان مێشكی ئه‌و دوو ڕه‌گه‌زه هه‌یه؟ به‌ڵێ. هه‌ر ئه‌مه‌یشه وای كردووه، جیاوازی له نێوان بایه‌خ و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیان هه‌بێت.
به‌پێی زانست، كۆرپه‌یه‌ك كه هێشتا له سكی دایكیایه‌تی، ئه‌گه‌ر زۆرترین هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆنی به‌ركه‌وتبێ، ئه‌وا له داهاتوودا مه‌یلی بۆ كاری میكانیكی ده‌ڕوات، ئه‌گه‌ر كه‌متر بێت، مه‌یلی بۆ زانسته مرۆیی و پێوه‌ندییه‌كان مرۆیییه‌كان ده‌ڕوات. پیاو كه زیاتر له ژن هه‌ڵگری ئه‌و هۆڕمۆنه‌یه هۆكاره بۆ ئه‌وه‌ی زۆرتر حه‌زی له ته‌كنه‌لۆژیا، ئه‌ندازیاری، ماتماتیك و میكانیك ده‌ڕوات.
هه‌ندێك كچ كه له كاتی كۆرپه‌ییدا له سكی دایكیان له ئاستی ئاسایی زیاتر هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆن وه‌رده‌گرن، ده‌بینی خووه‌كانیان زۆر له كوڕ ده‌چێت و زیاتر حه‌ز له یارییه كوڕانه‌كان ده‌كه‌ن. له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ش پێیان ده‌گوترێ كوڕانی. ئه‌مانه ده‌بینی دایك و باوك هه‌رچه‌ند هه‌وڵیان له‌گه‌ڵ ده‌ده‌ن یارییه‌كانیان بگۆڕن بۆ بووكه‌شووشه و بۆیه و یارییه‌كانی تری كچ، هه‌ر ناتوانن. هه‌ڵبه‌ت پێچه‌وانه‌كه‌شی ڕاسته. ئه‌و كوڕانه‌ی له قۆناغی كۆرپه‌ییدا كه‌متر هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆنیان وه‌رگرتووه، حه‌زیان بۆ یارییه‌كانی كچان ده‌ڕوات و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانیشان ناسكتر و كچانه‌یه.
به‌پێی نوێترین توێژینه‌وه‌ی زانستی بۆماوه‌یی، ده‌ركه‌وتووه كه هۆڕمۆنی تێستۆستێرۆن گۆڕانكاری به‌سه‌ر خانه‌كانی ده‌مار دروست ده‌كات، هه‌ر ئه‌وه‌یشه ده‌بێته هۆی جیاوازییه سه‌ره‌كییه‌كانی نێوان كوڕ و كچ له‌ناو مێشكدا و هه‌ر زوو له سكی دایكییه‌وه ئیتر ئاشكرا ده‌بێ.
كه‌واته، جیاوازیی نێوان نێر و مێ، پێوه‌سته به جیاوازیییه بایلۆجییه‌كان و هه‌رچه‌ند یه‌كێك له‌و دوو ڕه‌گه‌زه بیه‌وێ خۆی بگۆڕێ و حه‌زه‌كانی ده‌ستكاری بكات، ئه‌گه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه هۆڕمۆنه‌كانی به دروستی هاتبێ، ناتوانێ خۆی بگۆڕێ.
پێشتر چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌ك كرابوون، باسیان له‌وه ده‌كرد كه ئه‌و جیاوازیی هۆڕمۆنه، كاریگه‌ری له‌سه‌ر خولیاكانی مێشك ناكات. دوایین توێژینه‌وه له‌و بواره كه ساڵی 2015 بڵاو كراوه‌ته‌وه، به ته‌واوی ئه‌وه پێچه‌وانه ده‌كاته‌وه كه هیچ جیاوازییه‌ك له نێوان مێشكی پیاو و ژن‌دا هه‌بێ، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و توێژینه‌وه‌یه به چوار توێژینه‌وه‌ی ئه‌كادیمی ڕه‌ت كرایه‌وه و له یه‌كێك له توێژینه‌وه‌كان ده‌یسه‌لمێنێ، به پشكنینی مێشكی كه‌سه‌كان به‌بێ ئه‌وه‌ی پێشتر بزانی چ ڕه‌گه‌زێكن، ته‌نیا له‌ڕێی جیاوازیی خانه‌كانه‌وه به ڕێژه‌ی 69% بۆ 77% ده‌توانی نێر و مێ جیا بكه‌یته‌وه.
دكتۆر دێبرا و. سۆهـ ده‌ڵێ، ڕاسته جیاوازی له نێوان ڕه‌گه‌زه‌كاندا به‌پێی گۆڕانه‌كانی هۆڕمۆن هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌مان بیر نه‌چێ، كولتوور و ژینگه‌ی نێو كۆمه‌ڵگه‌كان ئه‌و جیاوازییه‌یان فراوانتر كردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش دا، جیاوازییه بایلۆجییه‌كه زۆرتره.
پێدانی مافی هه‌ڵبژاردنی كار و ئازادییه‌كان به نێر و مێ ده‌بێ یه‌كسان بێت، به‌ڵام ئه‌مه نابێته هۆكار كه كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به كاری میكانیك و ته‌كنه‌لۆژیا به شێوه‌ی یه‌كسان دایان بنێ، چونكه كاتێك ئازادی ده‌درێته ڕه‌گه‌زه‌كان، ده‌بینی هه‌ریه‌كه‌یان بۆ ئه‌و جۆره كاره ده‌ڕوات كه له‌گه‌ڵ ڕه‌گه‌زی خۆی زیاتر یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
پێویسته كاتێك باسی یه‌كسانی له نێوان ژن و پیاودا ده‌كرێ، له‌سه‌ر یه‌كسانی له ماف و هه‌ڵبژاردن بكرێ و ده‌بێ وه‌ك یه‌ك ئازاد بن له هه‌ڵبژاردنه‌كانیان، به‌ڵام هه‌رگیز ئه‌و یه‌كسانییه مانای ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ كه له لایه‌نی بایلۆجییه‌وه یه‌كسان بن.
#كوردۆ_شابان #kurdo_shaban