• نوێ

    دکتۆرێک نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان مەسروربارزانی دەکات

    دکتۆرێک نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان مەسروربارزانی دەکات


    بۆ بەڕێز/ كاك مەسرور بارزانی

    وەك ھەموومان دەزانین بە ھۆی ئەوەی سەندیكای دەرمانسازان كتابێكیان لە سەر عیادەی لاكۆڵانان كرد و بە بڕیاری فەرمانگەی تەندروستی و وەزارەتی تەندروستی و حكومەتی پێشوو گشت عیادەكانی لاكۆڵانان كە یاریدەدەری پزیشكی بە ڕێوەی دەبەن بۆیان نیە ھیچ دەرمانێك زیاتر بدەن بە نەخۆش جگە لەو ماددانەی كە بۆیان دیاری كراوە، كەچی لە بەرامبەردا خەڵك بۆی ھەبێ بە كەیفی خۆی چی بوێت لە دەرمانخانەكان بیانكڕێت كە وەك ئەوەی من بە دوا داچوونی تەواوم بۆ كردووە لە سەرجەم دەرمانخانە گشتیەكان ھیچ دكتۆرێكی دەرمانساز لە دەرمانخانە دانانیشێت و ڕاچێتەی نەخۆش و نەخۆش نابینێت ھەتاكو دەرمانیان پێ بدات بەڵكو ئەوانەی لە سەر دەرمانخانەكانن بە پارەیەكی ڕەمزی ئینجا قوتابی پەیمانگا تەكنیكیەكان و پۆلی سێی ناوەندی و پۆلی شەشی سەرەتایی و قوتابیانی ھونەر جوانەكان و زانكۆ ئەھلیەكان و ... ھتد ناوی چەند دەرمانێك فێركراون و نەخۆش دەبینن و تەشخیسی نەخۆش دەكەن و دەرمان بە خەڵك دەفرۆشن!!!

    كەواتە بە سنوور دانانی عیادەكانی لاكۆڵانان و دەرگا كردنەوە بە ڕووی ئەو بەڕەڵایی لە دەرمان فرۆشتن و تەشخیسكردنی نەخۆش و دانەنیشتنی دەرمانساز لە دەرمانخانەكاندا سیستەمەكە زیاتر بە ڕۆدا چوو!! دەرئەنجام قوڕ بە سەری و ماڵوێرانی و لێكەوتەی ئەو بەڕەڵاییەی كە ھەیە ھەمووی میللەت باجەكەی دەدات.

    ئەوەی دەرم بڕیووە لە خەمخۆری خۆمەوەیە وھیچ بەرژەوەندیەكی منی تێدانیە بەڵكو بۆ من ھەر چەند زیاتر نەخۆش سەردانم بكات باشترە بەڵام من ئەوە ناكەم چونكە ویژدان و خزمەتكردن بە مرۆڤایەتی لە سەرووی ھەموو بەھا گرنگەكانی مرۆڤایەتیەوە دەبینم! ژیان ھەر باخەڵ گەرمكردن و پارەكۆكردنەوە نیە ئەمڕۆ نەخۆش دێتە لای من ڕۆژانیتر كەسوكاری من و كەسوكاری جەنابتان نەخۆش دەكەون و پێویستیان بە دكتۆر و سیستەمێكی ڕێكوپێكی تەندروستی دەبێت ھەتاكو ژیانیان سەلامەت بێت، بۆیە دانیشتنی دكتۆری دەرمانساز ھەتا ئەو كاتانەی دەرمانخانە ھەیە بە زەروریەتێكی جدی دەزانم كە بێ ڕاچێتەی دكتۆر دەرمان بە ھەڕەمەكی نەدرێت بە ھیچ نەخۆشێك و گشت دەرمانخانەكان پاك بكرێنەوە لەوانەی كە سەر لە بواری پزیشكی دەرناكەن و ھیچ بڕوانامەیەكی پزیشكیان نیە .

    لە كۆتایشد میللەتی كورد تۆمان بە براگەورە داناوە و ئومێدێكی زۆرمان پێتە بۆ ڕاستكردنەوەی خواریەكان و تەنھا چاومان لە دەستی جەنابتانە كە بە ھانای میللەتەكەمانەوە بێیت، ئەگەر نا مەترسیەكی زۆر لە سەر داھاتووی ژیان و تەندروستی میللەتەكەمان ھەیە و ئاوا بەردەوام دەبێت میللەتەكەمان بەرەو قڕبوون و لە ناو چوون دەچێت.

    #د_ئارۆ
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: دکتۆرێک نامەیەک ئاراستەی سەرۆکی حوکمەتی هەرێمی کوردستان مەسروربارزانی دەکات Rating: 5 Reviewed By: hataw magazin
    Scroll to Top