ژنەكەی ئەبوبەكر بەغدادی نهێنی زۆری ئاشكرا كردووە
ژنەكەی ئەبوبەكر بەغدادی خەلیفەی كوژراوی ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، كە ناوی ئەسما فەوزی محەمەد قوبەیسیە، نهێنی زۆری لەبارەی مێردەكەی و ڕێكخراوە تیرۆریستیەكەی ئاشكرا كردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە بەرپرسێكی توركیا بە كەناڵی (ئەلجەزیرە)ی عەرەبی راگەیاندووە، ژنەكەی ئەبوبەكر بەغدادی كە بە رانیە مەحمود ناسراوە، دوای ئەوەی لە ساڵی رابردووەوە دەستگیر كرابوو، نهێنی زۆری لەبارەی داعشەوە ئاشكرا كردبوو.
ژنەكەی ئەبوبەكر ڕۆژی دووی حوزەیرانی 2018 لە شاری هاتای توركیا لە نزیك سنووری سووریا لەگەڵ 10 كەسی تردا دەستگیر كرابوو، لە ناویاندا لەیلا جوبەیری كچی هەبوو، كە دەكاتە زڕ كچی ئەبوبەكر بەغدادی.
بهرپرسە توركەكەی ناوی ئاشكرا نەكردووە، ئاماژەی بەوەش داوە كە له رێگهی بهراوردكردنی پشكنینی DNAی بهغدادی و خێزان و منداڵهكانی، بۆیان دهركهوتبوو كە رانیە هاوسهری بهغدادی بووە، كە لای خۆیەوە نهێنی زۆری داعشی بۆ ئاشكرا كردبوون.
ئەوەشی ئاشكرا كردووە كە لە ڕێگەی ئەو ژنەوە، چەندین زانیارییان پشتڕاست كردووەتەوە بۆ دۆزینهوەی شوێنی خەلیفە كوژراوەكەی داعش.