لەمانگی ڕەمەزاندا هاوسەرەكان چی بکەن !
لە ڕەمەزاندا، ژن و مێر دەتوانن بەردەوامی بە پەیوەندییە سێكسییەكانیان بدەن بەو مەرجەی، مومارەسەكردنەكە بكەوێتە كاتی شەوەوە و هەر لێكنزیكبونەوەیەكی ژن و مێردیش لە كاتی بەڕۆژوبووندا زیانی بۆ ڕۆژوەكەیان دەبێت.
مەلا ئەحمەد قامیشی ؛ئەندامی ئەنجومەنی زانستی لە وەزارەتی ئەوقاف؛ بۆ (خەڵك) ئاماژەی بەوەكرد: “بەپێی شەرعیەتی ئیسلام، لە كاتی بە رۆژووبووندا، هاوسەران ناتوانن بەردەوامی بە پەیوەندییە سێكسییەكانیان بدەن، بەڵام دوای ڕۆژ و شكاندن تا بانگی بەیانی دەتوانن بەردەوامی بە پەیوەندیی و لێكنزیكبوونەوەكانیان بدەن”.
وتیشی: “نزیكبوونەوە لە خێزان و ماچ كردن و دەستبازی نێوان هاوسەران، ڕۆژو ناشكێنێت، بەڵام خێرەكەی كەمدەكاتەوە و سوكی دەكات، بۆیە باشترە ئەو كەسانەی بە ڕۆژون لە هاوسەرەكانیان نزیك نەبنەوە”.
سەبارەت بەوەی دەوترێت سێكس كردن لە كاتی ڕەمەزاندا، خێر و چاكەی زیاتری تێدابێت، ڕونیكردەوە: “هەر كاتێك هاوسەران مومارەسەی سێكسی بكەن، خوای گەورە بۆ خێر و پاداشت بۆیان هەژماردەكات”.
هەروەها سەبارەت ئەگەری ڕوودانی سێكس لەكاتی بە ڕۆژبووندا، مەلا ئەحمەد قامیشی باسی لەوەشكرد: “ئەگەر حاڵەتێكی لەو شێوەیە ڕووبدات، ئەوا پیاوەكە دەبێت، دوو مانگ لەسەریەك بەڕۆژوبێت، یان نانی 60 هەژار بدات”.