هاوسەرگیری لەگەڵ ٥ پیاودا دەکات و لەماڵێکیشدا دەژین
راجۆ ڤێرمای ته‌مه‌ن 21 ساڵ خانمێکی خه‌ڵکی هیندستانه که له گوندێکی هیندۆسی له باکوری وڵاتی هیندستان له‌گه‌ڵ 5 پیاودا ژیان ده‌گوزه‌رێنێت و له‌گه‌ڵ هه‌ر 5 پیاوهکهشدا هاوسه‌رگیری کردووه.
ئێستا ڕاجۆ کوڕێکی ته‌مه‌ن 18 مانگی هه‌یه که خۆیشی نازانێت ئه‌م کوڕه له کام پیاوه‌یه، چونکه ڕاجۆ له‌گه‌ڵ هه‌ر 5 پیاوه‌که‌دا و له‌یه‌ک ماڵدا پێکه‌وه ده‌ژین.
ئه‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی هیندستاندا په‌یڕه‌و ده‌کرێت، به‌جۆرێک که ده‌بێت خانمه‌که هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هه‌موو براکانی مێردی یه‌که‌میدا بکات و مه‌به‌ستیش له‌م جۆره هاوسه‌رگیرییه پاراستنی هه‌موو زه‌وی و زاره کشتوکاڵییه‌کانه له خێزانه‌که‌دا.
هاوسه‌ره‌کانی ڕاجۆ به ڕۆژنامه‌ی (زه سه‌ن)ی به‌ریتانییان ڕاگه‌یاندووه که به هیچ جۆرێک ڕق و کینه له نێوانیاندا نییه و وه‌ک یه‌ک خێزان ژیان ده‌گوزه‌رێنن.