• نوێ

    خوێندکارێکی زانکۆ لە کەرکووک خۆی کوشت


    خوێندکارێکی زانکۆ لە کەرکووک خۆی کوشت



     کچە خوێندکارێکی زانکۆی کەرکووک بە دوو گولـلە کۆتایی بە  ژیانی خۆی هێنا، شایەتحاڵێکی رووداوەکە باس لەوە دەکات، ماوەیەکی زۆرە تووشی شێرپەنجە بووە و دەگوترا بە تەواوی جەستەیدا بڵاوبووەتەوە.


     

    هیوا حوسامەدین، پەیامنێری رووداو لە کەرکووک رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە لە گوندی قولی بەگی سەر بە شارەدێی شوان لە سنووری کەرکووک، فێنک تاھیر کە خوێندکاری زانکۆ بووە لە زانکۆی کەرکووک، بە دوو گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێناوە.

     

    لە دوایین پۆستیدا لە فەیسبووکەکەی بەبۆنەی رۆژی جیهانیی شێرپەنجە 04-02-2021 نووسیویەتی "منێک کە لە ژانەوە هاتووم، تاوەکو بژیم، دەمویست هەموو جەنگەکان هی من بووان، تاوەکو تۆ ئەوینێکی ویستداربووایت..." هەروەها باسی لە کەسێک کردووە بەناوی "هەندرێن" و دەڵێت لەدەستی چووە.

     

    نەژاد ئەحمەد وەکو شایەتحاڵێکی رووداوەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "کچەکە تەمەنی 20 ساڵ بووە و ماوەیەکی زۆرە تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووە و بەم دواییانە دەگوترا نەخۆشیەکە بە تەواوی جەستەیدا تەشەنەی سەندووە، بۆیە کاژێر 06:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ بە دوو گولـلە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا".

     

    تەرمی فێنک تاھیر رەوانەی پزیشکی دادی کەرکووک کراوە و ھێزە ئەمنییەکانیش لە شوێنی رووداوەکە دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: خوێندکارێکی زانکۆ لە کەرکووک خۆی کوشت Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top