قائیمقامیەتی سلێمانی: کارگەی شیرینی رۆزی دادەخرێت
بەهۆی پابەندنەبون بەمەرج و رێنماییەکانی تەندروستی، قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی شیرینی رۆزی دادەخات.
ئەمڕۆ هەینی (2021.4.16) بەهۆی پابەندنەبون بە مەرجهكانی تەندروستی و رێنماییهكانی دیكهی كاركردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامەتی سلێمانی کارگەی شیرینی رۆزی لە شەقامی کاک ئەحمەدی شێخ دادەخات.
ئەو پێداویستیانەی کارگەی شیرینی رۆزی لە دروستکردنی شیریندا بەکاریهێناوە ماوە بەسەرچوبون كه ئەمەش پێچەوانەی رێنماییەکانی کارکردنە.
بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی، کارگەی شیرینی رۆزی دادەخرێت و خاوەنەکەشی روبەڕوی رێکاری یاسایی توند دەکرێتەوە.
س . ب
راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی