• نوێ

    سەرانی پێشمەرگە هۆکاری سەرەکیی تاوانی ئەنفالن

     سەرانی پێشمەرگە هۆکاری سەرەکیی تاوانی ئەنفالن



    - هەرگیز ئەوەم بیرناچێتەوە، ساڵی ١٩٨٨، لەگەڵ دایکم و خۆشکەکەم و براکانم و یەک دووانێک لە ئامۆزاکانم (کە هەموومان تەمەنمان لە خوار دەساڵییەوە بوو)، چەند لەحزەیەک پێش هاتنی جەیش و جاش بۆ ئەنفالکردنمان، لە لادێوە هەڵهاتین بۆ شار. لە رێگە چەندین جار کۆپتەر هات بەدواماندا ئەگەڕا، خەریک بوو بمانکوژێت، خۆمان لەناو تاشەبەردەکان ئەشاردەوە، واتا ئێستا من و عائیلەکەم بە سودفە بەزیندوویی ماوین.


    - ئەگەر تێبنیبکەن مەسئولینی چەکدارانی پێشمەرگە کەسیان لێ نەنفال نەکرا، بۆچی؟ چونکە هەر هەموویان پەیوەندییان لەگەڵ موخابەراتی عێراق هەبوو بۆیە پێشتر تێیانقوچان بۆ ئێران.


    - پێش ئەنفال پێشمەرگە و سەرانی پێشمەرگە، رێگرییان لەخەڵک کرد تا لادێکان چۆڵ نەکەن، لەبەرامبەر ئەوەی کە گوایە خەڵکی لادێکان بپارێزن، بەڵام دیاربوو لەژێرەوە لەگەڵ بەعس رێککەوتبوون بۆیە خەڵکەکەیان خستە بەردەمی گورگ.


    - ئەگەر سەیر بکە تا ئێستا یەک سەرۆک جاشیش نەدراوەتە دادگا، بەڵکو هەموویان لەلایەن یەکێتیی و پارتییەوە موعەزەز و موکەڕەم ئەپارێزێن، چونکە پێشمەرگە و جاش و سوپای عێراق پەیوەندییەکی باشیان هەبوو. بە کورتی سەرانی پێشمەرگە رێگەیان بۆ سوپای عێراق خۆشکرد بۆ جینۆسایدکردنی کورد.


    بۆیە لە کۆتاییدا ئەڵێم نەفرەت لەسەرانی پێشمەرگە کە 

    هەموومانیان توشی نەهامەتیی و دەردەسەرییکرد.

    نووسینی:کاروان بازیانی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: سەرانی پێشمەرگە هۆکاری سەرەکیی تاوانی ئەنفالن Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top