• نوێ

    فەڕەنسا لە نێوان دەسەڵاتدارانی کورد و عێراق کامیانی هەڵبژارد؟

     فەڕەنسا لە نێوان دەسەڵاتدارانی کورد و عێراق کامیانی هەڵبژارد؟



    لە پویەندییەکی تەلەفۆنیدایدا، کە سەرۆکی فەڕەنسا لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران ئەنجامیدا، پێشوازی لە سیاسەتی دیبلۆماسیی هاوسەنگانەی حکۆمەتی عێراق کرد لە هەمبەر پارستنی هاوسەنگی لە ناوچەکە، کە بووەتە مایەی دیالۆگ و سەقامگیریی، بەتایبەتیش ئاسانگاریی بەغداد بۆ وتووێژ لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە. هەروەها سەرۆکی فەڕەنسا تەئکیدی کردەوە لەسەر پشتیوانی خۆی بۆ هەوڵەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە خۆدوورگرتن لە گرژییەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست.

    سەۆکی فەڕەنسا پشتیوانی تەواوی خۆیشی دووپاتکردەوە بۆ پاراستنی سەروەریی دەوڵەتی عێراق، دامەزراوەکانی و پرۆژەی دیموکراسی لە لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی هەڵبژاردەنە پەرلەمانییەکەی عێراق کە بڕیارە لە ١٠ ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵدا بەڕێوەبچێت.

     سوربوونی خۆیشی دووپاتکردەوە لەسەر ڕووبەڕووبوونەوەی هاوبەش دژی تیرۆریزم.


    شیکردنەوەی من لەسەر ئەم پەیوەندییە تەلەفۆنییە:

    ئەبوایە پوەندییەکە لەگەڵ سەرۆکی عێراقدا (کە کوردە) بوایە نەک سەرۆک وەزیران، چونکە سەروکی فەڕنسا هاوتای سەرۆکی عێراقە. کە ئەوەی نەکردووە کەواتە سەرۆک وەزیرانی عێراق چالاکە و توانیویەتی سەرنجی وڵاتانی گەورە بۆلای خۆی ڕابکێشێ. لەلایەکی ترەوە باس لە چالاکی دیبلۆماسی دەکات بۆ ئەوەش دەستخۆشی لە دیبلۆماسییەتی سەرۆک وەرزیران دەکات نەک وەزیری دەرە کە کوردە. لەمەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی کە زلهێزەکان کورد بە هۆکاری سەقامگیری ناوچەکە نازانن و ئەوەش لاوازی دەسەڵاتدارانی کورد نیشاندەدات کە لەلایەن زلهێزەکانەوە پشتگوێ دەخرێن.

    دەسەڵاتدارانی کورد هەمیشە لە ناوگەمەی ئێران و تورکیا بوون، ئەوانیش هۆکاری سەرەکی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەن. ماوەک لەمەوبەریش سەرۆکی هەرێم هاتە فەڕەنسا لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆ بووەوە بەڵام سەرۆکایەتی فەڕەنسا یەک وشەی لەسەر نارەڕۆکی سەردانەلە بڵاونەکردەوە، هۆکارەکەیش ئەوەیە فەڕەنسا هیچ ڕازینییە لە سیاسەتی دەسەڵاتدارانی کورد.

    نووسینی:کاروان بازیانی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: فەڕەنسا لە نێوان دەسەڵاتدارانی کورد و عێراق کامیانی هەڵبژارد؟ Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top