• نوێ

    ئەفسەرێک ڕاستی سزادانی عەمید سەرحەد قادر لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ئاشکراکرد

    ئەفسەرێک ڕاستی سزادانی عەمید سەرحەد قادر لەبارەی  ڕیفراندۆمەوە ئاشکراکرد




    ئه‌فسه‌رێک له‌ کۆمێنتدا وه‌ڵامی (عمید سه‌رحه‌د قادر) داوه‌ته‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌:


    ئه‌وه‌ چه‌ند جارێکه‌ کاک سه‌رحه‌د قادر، له‌ مه‌جلیسه‌کان و فه‌یسبووک و به‌رنامه‌کان ده‌ڵێت به‌س من له‌سه‌ر ریفراندۆم عقوبه‌ دراوم.

    حه‌زه‌که‌م خه‌ڵک کوردستان بزانێت ئه‌و قسه‌ی کاک سه‌رحه‌د راست نییه‌، ئێمه ده‌یان ئه‌فسه‌ر و پۆلیس و کاربه‌ده‌ست بووین فه‌رمان گرتن بۆمان ده‌رچوو، به‌ڵام به‌ هیممه‌تی قیاده‌ی کوردی فه‌رمانه‌که‌ هه‌ڵوه‌شاوه‌، چونکه فه‌رمانێکی سیاسی بوو. له‌گه‌ڵ ئێمه‌یش کاک کۆسره‌ت ره‌سوڵ له‌ محکمه‌ی کراده‌ له‌ بغدا فه‌رمانی گرتن بۆی ده‌رچوو.


    کاک سه‌رحه‌د چوار دعوای له‌سه‌ر هه‌یه‌، له‌ نه‌زاهه‌ی عێراقی له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی. دوو سکاڵاش له‌سه‌ر گرتن و کوشتن خه‌ڵک مدنی.

    ئه‌و فه‌رمان گرتنه‌ی کاک سه‌رحه‌د له‌سه‌ر ریفراندۆم، راگیراوه‌ و کاری پێناکرێت و کاک سه‌رحه‌دش باش ئه‌زانێت و مه‌سیری وه‌ک مه‌سیر ئێمه‌یه‌، به‌ڵام مه‌حکه‌مه‌ و نه‌زاهه‌ی عێراقی به‌ پارتی و هه‌موو مه‌سئوله‌کان کوردیان وتووه‌ ئه‌بێت کاک سه‌رحه‌د قه‌زیه‌کانی گه‌نده‌ڵی له‌ نه‌زاهه ساف بکات و بچێته به‌رده‌م حاکم.

    کاک سه‌رحه‌د هیچ شه‌هاده‌یه‌کی خوێندن و عسکری نییه‌ و وه‌ک ئێمه‌ خریج نییه‌، تاقه‌تشی نه‌ماوه‌ و به‌ته‌مایه‌ بچێته‌ به‌ریتانیا و له‌ویانه‌ بژی و الحمدلله‌ و موڵک و ماڵێک باشیشی کڕیه‌ و کوڕه‌که‌ی له‌ویانه‌یه‌.


    مقدم/ احمد حسن به‌رزنجی

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ئەفسەرێک ڕاستی سزادانی عەمید سەرحەد قادر لەبارەی ڕیفراندۆمەوە ئاشکراکرد Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top