کورد و قومارچیە دۆڕاوەکە
دەگێڕنەوە قومارچییەک هەرچی ماڵ و سامانی هەبوو هەرجارەو لەوەجبەیەکی قوماردا دەیدۆڕاند،جارجاریش دەهاتە دەستی و بڕێکی کەمی دەبردەوە،قومارچییە لێزانەکانیش بۆئەوەی قومارچیە گەمژەکە هەست بەشکستی خۆی نەکا تۆمەتباریان دەکرد فێڵی لێکردوون و ئەو براوەی قومارەکەیەو بەو فێڵە کابرای گەمژە لەدڵی خۆیەوە دەیگوت مادام ئەوان وادەڵێن"کەواتە من براوەم،جا تا وای لێهات ئیفلاسی کرد و بەشەق لەقومارخانەش کردیانە دەرەوە
ئێستا حاڵی کورد لەکەرکووک بەدەردی قومارچییەکە چووە،هەرچی پۆست و پێگەی گرنگ هەیە لێی وەگیراوەتەوە،هەرچی شوێنی گرنگ هەیە لەفەرمانگەکان خاڵی کراوە لەکورد کەچی پێکهاتەکانی دیکە دێن و دەڵێن کورد فێڵی لێکردووین،جا کوردیش پێی خۆشەو بزەیەکی بۆئەکا وادەزانێ فیعلەن ئەو براوەیە
هەر بەوبۆنەیەوە لەدواین گۆڕانکاری نێو ئۆفیسی کەرکووکی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان 6کورد لەنوسینگەی سەرەکی دوورخراونەتەوەو گواستراونەتەوە بنکەکانی تۆمارکرد،لەئاڵوگۆڕی پۆستەکانیش گرنگترین لەکورد وەرگیراوەتەوەو پۆستی لاوەکی پێدراوە،کەچی کورد نەک هەر رازییەو بێدەنگە،بگرە عەرەب و تورکمان کۆنگرەی رۆژنامەوانی رێکدەخەن و بەیاننامە بڵاودەکەنەوەو دەڵێن"کورد غەدری لێکردووین،لەملاشەوە بەرپرسێکی کورد ئەڵێ مادام عەرەب و تورکمان وادەڵێن دیارە بەشی ئێمە باشە
جا وەک کابرای قوماباز تادێ ئیفلاس ئەبێ و بەدەستی خاڵی دێتە دەرەوە
#هەردی_کەرکووک