• نوێ

    پزیشکێک دەستدرێژی سیکسی کردووەتە سەر شەش هەزار ژن

      پزیشکێک دەستدرێژی سیکسی کردووەتە سەر شەش هەزار ژن



    ئاژانسی هەواڵی ئەسوشیتیدپرێس بڵاویکردەوە، دادگایەکی فیدراڵی ئەمەریکا لەشاری لۆس ئەنجلۆس، پزیشکێکی بە ٢٤ ساڵ زیندانى و پێبژاردنى ٧٣ ملیۆن دۆلار سزادا بەتاوانى دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر شەش هەزار ژنى نەخۆش.

    ئاژانسەکە روونیکردووەتەوە، جیمیس هیبس، پزیشکی پسپۆر لەنەخۆشییەکانی ژنان  نزیکەى بۆ ماوەى ٤٠ ساڵ لەنەخۆشخانەی فێرکاری زانکۆی ڕۆناڵد ڕیگن کاریکردووە، لەو ماوەیەدا بەشێوەیەکی نەگونجاو مامەڵەى لەگەڵ نەخۆشەکانى کردووەو بەگوێرەى ئەو سکاڵایانەى دژی تۆمار کراون، دەستدرێژی کردووەتە سەر شەش هەزار ژن. هەر بۆیە دادگا بڕیاریداوە بەقەرەبووکردنەوەی نەخۆشەکان  بەبڕی 73 ملیۆن دۆلار و زیندانیکردنی پزیشکەکە بۆماوەی 24 ساڵ.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: پزیشکێک دەستدرێژی سیکسی کردووەتە سەر شەش هەزار ژن Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top