شاهێدحاڵێک ساتی ڕفاندنی شەهید وەدات باسدەکات، دواتر پاراستنی پارتی شاهێدحاڵەکەی رفاند‌و شوێنبزری کرد
دوای ئه‌وه‌ی شایه‌تحالێك به ناوی (ئه‌میر داوود) پۆستێك له سه‌ر رفاندنی روژنامه‌نووس وەدات حسێن له ئه‌كاونته‌كه‌ی ده‌نوسێت لەلایه‌ن پاراستنی پارتی له دهۆك پۆسته‌كه‌ی پێده‌سرێته‌وه و بێسه‌روشوێن ده‌كرێت.
ماڵباتی شه‌هید وەدات حسێنیش ئاماژه‌یان به‌وه‌کرد كه به پلان و له‌ترسی شایه‌تدان بۆ كه‌یسی رفاندن و تیرۆر كردنی وەداتی كوڕیان، ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی پارتی ئه‌میر داوودیان بێسه‌روشوێنكردووه.
ئه‌میر داود ئه‌و گه‌نجه دهۆكی یه بوو كه یه‌كه‌م كه‌س بوو شایه‌تحالی دیمه‌نی رفاندنی وەدات حسێنی روژنامه‌نووس بوو كه له ۱۳ ی ئابی ۲۰۱٦ له شەقامی ماڵتا له به‌رده‌م شوێنی كاره‌كه‌ی ئه‌میر داوود، سێ چه‌كدار له دوو ئوتومبێل رێگه له ئوتومبێلی وەدات ده‌گرن و كیسه‌یه‌كی ره‌ش ده‌خه‌نه سه‌ری و دێنه لای ئه‌و خه‌لكه‌ی كه ده‌بینن و پێیان ده‌لێن ئه‌و كه‌سه به ئوتومبیل له منالێكی داوه بۆیه ده‌یبه‌ین ودوای 4 كاتژمێر به كوژراوی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌دوزرێته‌وه له نزیك گوندی سێجێ له ده‌وروبه‌ری شاری دهوك.
شایه‌تحاله‌كه له ده‌ستپێكی پوسته‌كه‌یدا ده‌لێ (دور نابینم كه دوای بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته‌یه‌م به‌یانی ته‌رمه‌كه‌م له‌سه‌ر جاده‌ی ئه‌و شاره بدوزرێته‌وه)! له درێژه‌ی پوسته‌كه‌یدا باسی وورده‌كاری رفاندنی وەداتی روژنامه‌نووس ده‌كات و ده‌ڵێت كه سێ چه‌كدار رێگه‌یان له وەدات گرت و كیسه‌یه‌كی ره‌شیان كرده سه‌ری لەبه‌رچاوی ئێمه و دوایی یه‌كێك لەوان هاته لای ئێمه و بۆ ره‌وانه‌وه‌ی گومانه‌كان ووتی بۆیه ئه‌و گه‌نجه ده‌رفێنین چونكه له مناڵێكی داوه به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، زانیمان كه ئازاری ده‌ده‌ن و دوای ئه‌وه‌ش كه مایكی روژنیوزمان بینی گومانه‌كه‌مان تۆختربوویه‌وه كه بۆ شتێكی تر ده‌یبه‌ن و ده‌یرفێنن.
ئه‌میر داود له كوتایی پوسته‌كه‌دا بو مه‌سعود بارزانی ده‌نوسێت (( سه‌رۆك؛ پیاوانی خۆت بوه‌ستێنه ئێمه هه‌مومان مرۆڤین مرۆڤ، بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه بژین و ئه‌گه‌ریش هه‌ر ژیان لێره به‌و ره‌نگه بێت، ده‌ریای ئیجه حه‌لال تر و برومه‌ت تره، بێ ده‌نگیمان سه‌ر شۆڕی و بێ غیره‌تییه، ئه‌ی نا سوبه‌ی نوبه‌ی ئێمه‌یه!)) بنه‌ماله‌ی شه‌هید وەدات حسێن ئه‌وه ئاشكرا ده‌كه‌ن كه شایه‌تحاله‌كه‌یان بینیوه و ئاماده‌یی خۆی ده‌ربریوه كه بێته دادگا و شایه‌تی بدات لەسه‌ر هه‌رسێ چه‌كداره‌كه و ئه‌و چه‌كدارانه‌ی له ناو یه‌كێك له ئوتومبێلیش مابوونه‌وه، به‌لام بۆ رۆژی دواتر و له دوای بلاوكردنه‌وه‌ی ئه‌و نوسنەی لەڤەیسبووک، (ئه‌میر داوود) بێ سه‌روشوێنده‌كرێت و تا ئێستا هه‌واڵ نیه.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی باسه، ئێستا ماڵباته‌كه‌یان به دوای ئه‌و نهێنیه‌ن كه ئایا موختاری گوندی سێجێ چۆن مامه‌له‌ی له گه‌ل ویداد كردووه كه بینیویه‌تی له نزیك گونده‌كه‌یان وئه‌و قسانه چین كه به گوته‌ی موختاری گونده‌كه وخه‌لكه‌كه‌یان ویداد دركاندوویه‌تی به‌ر له‌وه‌ی موختار په‌یوه‌ندی به پولیسه‌وه بكات و بۆچی ویداد حسێنی كوریان تا نه‌خوشخانه‌ش زیندوو بووه و قسه‌ی كردووه ودوای هه‌ناسه‌ی لێ برێنراوه و راپورتی پزیشكییش پێیان نه‌دراوه برا گه‌وره‌ی وەدات له سه‌ر گۆڕه‌كه‌ی كه له گۆرستانی شاخكێ نێرژراوه ده‌ڵێت ئاماده‌ین 11 برای تری وەدات خۆمان جانفیدایی بكه‌ین بۆ گه‌یشتن به‌و نهێنیانه و له كه‌سیش خۆش نابین تا ماوین.
ڕێکخراوی ۱۷‌ی شوبات بۆ مافەکانی مرۆڤ
ئابی ۲۰۱٦
٭٭ئەم بابەتە چەتد ڕۆژێک دوای تیرۆرکردنی شەهید وەدات بڵاومانکردووتەوە