• نوێ

    ونبوون

     ونبوون



    دوو پیاڵەچای گەرم گەرم

    دوو دەستی ئاشنا بەیەکتر 

     دووژێرپیاڵە بەرلەشکان

    سەدان گەڵای سەوز و گەشی 

    بەرلەخەزان و داڕژان 

    پشوودانی

    دوو ڕۆحی شەکەت لەجەستە بێ دابڕان،

    ئەگەرهەبێ ئەوەیە جەژنی ڕەنگاوڕەنگ

    نەوەک یاریی ئاگرین و 

    ڕۆژێکی نۆێ بۆماچی درۆ و دەنگەدەنگ!،

    بەڵام کاتێ ڕەشەبایەک هەڵدەکات و 

    نەک هەرپیاڵە

    دڵ دەکاتە سەدان پارچە و

    دەیشکێنێت

    درەخت بەلادادهێنێ و گەڵاکانی دەوەرێنێت

    لەپڕێکدا دەستێک لەنێو غوباردا وندەبێ

    دەمامکی ڕوخسارێکی فریودەریش کونکون دەبێ!

    ئیدی چیتر ڕۆح لەوێدا ئارام ناگرێ

    نەک هەرلەوێ لەهیچ شوێنێک ئۆقرەناگرێ

    خەیاڵ دبێتە دۆزەخێک لەپاڵ

     تەپۆڵکەقومێکی ناجێگیری  بیابانێکی ونبوودا

    هەڵدەکشێ  و دادەکشێ و ڕادەکشێ!

    مەهدی زریان

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ونبوون Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top