• نوێ

    گۆڕان لەبزووتنەوەی ھەڵوێستەوە بۆ بزوتنەوەی وەرگرتنی پۆست

     گۆڕان لەبزووتنەوەی ھەڵوێستەوە بۆ بزوتنەوەی  

    وەرگرتنی پۆست

    نووسینی حاکم شێخ لاتیف



    ھۆکار زۆرن بۆ ئەو شکستە گەورەو چاوەڕوان کراوەی گۆڕان ، بەڵام ھۆکاری سەرەکی بەکورتی لەبەرئەوەی لە بزوتنەوەیەکی ڕادیکاڵی خاوەن ھەڵوێستەوە کە دەیویست سیستەمی سیاسی بگۆڕێت  و دادی کۆمڵایەتی بەرقەرار بکات بوو بە بزوتنەوەی وەرگرتنی پۆست.

    لەساڵی ٢٠٠٩ تا ٢٠٠١٣  سەردەمی زێڕینی جەماوەرێتی گۆڕان بوو ، ساڵ بەساڵ گەورەتر دەبوو زیاتر دەبوە جێی ئومێدی ھاوڵاتیان

    بەڵام لەساڵی ٢٠١٤ ەوە کاتێک پشتی کردە دروشمە ستراتیجیەکەی و بڕیاریدا بەشداری بکات لەو سیستەمەی کە لەسەرەتاوە دەیوت گەندەڵەو دەبێ بیگۆڕین  و خۆی بەبەدیلی ئەو دادەنا ، بەڵام  بەو بەشداریکردنەی شەرعیەتی پێدایەوە، ئیتر وردە وردە ھێلی بەیانی جەماوەرێتی گۆڕان سەربەرەو خوار بۆوە لە ھەلبژاردنەکانی ٢٠١٨ نیوەی دەنگەکانی لەدەستداو لەھەلبژاردنی ٢٠٢١ یش ٩٥٪‏ ی لەدەستدا

    ساڵی ٢٠١٣ كە گۆڕان بوە دوەم ھێز لەکوردستان و بڕیاریاندا بەشداری دەسەلات بکەن لە پێنج دانیشتنی جیاجیا و بەشاھیدی چەندین کەس کە ھەموویان ماون و ئەم پۆستەش دەخوێننەوە زۆر ھەوڵمدا ڕووبەڕوو کاک نەوشیروان پەشیمان بکەمەوە و گۆڕان بەشداری دەسەلات نەکات، و ھەموو لایەنە نێگەتیفەکانی بەشداری گۆڕانم لەدەسەلات باس کردوو پێم ووت کە گۆڕان کەسی بەدەورەوە نامێنێ و ئەم ڕۆژەم رێک خستە بەرچاو، ئەوەشمان لەبەرچاو بوو کەمانەوەی گۆڕان لە ئۆپۆزسیۆن و بەرەی گەل ئەکیید قوربانی و پشوو درێژی دەوێ وروبەروبەڕوبونەوەو فشاری زیاتری دەسەلاتی لێ دەکەوێتەوە و لەوانەیە بگاتە کوشتن و بڕین و شتی تریش چونکە گۆڕنکاری وا بەئاسانی نایەتە دی و دەسەلات بەرگری کوشندە لەخۆی دەکات ، ئامادەیی خۆشمان  دەربڕی بۆ ڕووبەڕوبونەوەی ھەموو ھەرەشەکان و بەردەوام بون بەنەفەسی درێژەوە تا ئەوکاتەی گۆڕان دەبێ بەزۆرینەو خۆی دەتوانێ دەسەلات وەربگرێ و بەرنامەکانی جێبەجێ دەکات  بەڵام بەداخەوە ئەوان ھەر سوور بوون لەسەر بەشداری کردن ، کەئەگەر گوێ لە ئێمە بگیرایە ئێستا دەبوە ھێزی یەکەم و بەدیلی ئامادەی دەسەلات .

    ھەر بۆیە ئیتر ئێمە وەک کەسێکی سەربەخۆی ناحیزبی لەساڵی ٢٠١٤ ەوە لێیان دوور کەوتینەوەو گەڕاینەوە بۆ  سەرکاری پێشوومان لە کاری دادوەری، ئەگەر بەدوای بەرژەوەندی شەخسیدا بگەڕاینایە ئەوکاتەی گۆڕان بەشداری کێکی دەسەلاتی کرد رەخنەمان لێنەدەگرتن و لێیان دوور نەدەکەوتینەوە

    لە دوای ھەلبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٨ ەش دوای ئەوەی ئەوکاتیش ڕوبەروی شکستێکی گەورە بۆوەو نیوەی دەنگەکانی لەدەستدا  ، وەک بەرپرسیارێتی لەسەرداوای شەخسی ھەندێ لە ئەندامانی دلسۆزی جڤاتی گشتی و ھەولدان بۆ رێگرتن لە زیاتر گلۆر بوونەوەی گۆڕان لەگەل کاک ھەڤال نەخشە رێگایەکمان ئامادە کرد بۆ ھەلسانەوەی گۆڕان و چاکسازی کردن تێیداو لەجفاتی گشتی ئامادەبووین و باسی پرۆژەکەشمان بۆکردن و وەعد وابوو  دوای وەرگرتنی رەزامەندی جفاتی نیشتیمانی و خانەی ڕاپەڕاندن بچین بەرەسمی پرۆژەکە باس بکەین و بۆیان رونبکەینەوە ، کەچی بەداخەوە بیستمانەوە کە پێیان ناخۆشەو ئیتر ھەر دەرگاشیان لێ نەکردینەوە

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گۆڕان لەبزووتنەوەی ھەڵوێستەوە بۆ بزوتنەوەی وەرگرتنی پۆست Rating: 5 Reviewed By: hawraman mohammed
    Scroll to Top