• نوێ

    ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە کەرکوک دەسگیر کرا

    پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لەکاتی ڕووماڵی کێشەی قەرەباڵغی بەردەم بەشێک لەوێستگەکانی سوتەمەنی لەشاری کەرکوک ڕۆژنامەنووسێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و بۆماوەیەک لێکۆڵینەوەی لەگەڵ کرا.


    ئاکام وەزیری پەیامنێری دەزگای میدیایی شارپرێس لەکەرکوک بەهەتاوی ڕایگەیاند: " پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ ویستم بەدواداچوون بۆکێشەی درووستبوونی قەرەباڵغی لەبەردەم بەنزینخانەکانی کەرکوک بکەم، بەڵام سەرەڕای ڕێگری کردن لەڕووماڵ و کاری ڕۆژنامەوانیم لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی وێستگەی سوتەمەنی عەقەبە بن نافع لەگەڕەکی ڕێگای بەغدای شاری کەرکوک بۆ ماوەی 45خولەک دەست بەسەر خۆم و کەلوپەلەکانم داگیرا و لێکۆڵینەوەم لەگەڵ کرا.


    وتیشی، لەلایەن یەکێک لەفەرمانبەرەکانی وێستگەکەشەوە جنێو و قسەی ناشرینی لەدژ بەکارهێندراوە و تەواوی تۆمارە ڤیدیۆیی و فۆتۆکانیشی سڕێندرایەوە و بەڵێننامەشی پێ پڕکراوەتەوە، کە چی دی لەبەردەم وێستگەی بەنزیخانەکانی کەرکوک ڕووماڵ نەکات.


    ڕۆژانە لەعێراق و هەرێمی کوردستان پێشێلکاری بەرامبەر بەڕۆژنامەنووسان تۆماردەکرێت و ناوەندەکانی داکۆکی لەمافی ڕۆژنامەنووسانیش چەندین جار هۆشداریان داوە، لەوەی عێراق و هەرێمی کوردستان ناوچەیەکی نائارامن بۆکاری ڕۆژنامەوانی.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: ڕۆژنامەنووسێکی کورد لە کەرکوک دەسگیر کرا Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top