• نوێ

    گورچیلەی ئاژەڵێک بۆ مرۆڤ دادەنرێت


     بۆ یەکەمجار پسپۆڕانی نەشتەرگەری لە ئەمریکا سەرکەوتووبوون لە چاندنی گورچیلەی بەرازێک لە جەستەی ژنێکی نەخۆشدا، بەبێ ئەوەی سیستمی بەرگریی جەستەی نەخۆشەکە کاردانەوەی نەرێنیی خێرای هەبێت، وەک نەشتەرکاران چاوەڕێیاندەکرد.


    پسپۆڕان ئەمە بە سەرکەوتنێکی گەورە دادەنێن لە زانستی پزیشیکدا، بۆ کەمکردنەوەی کێشەی کەمیی ئەندامەکانی جەستە لەحاڵەتی پێویستیی نەخۆشێک.


    نەشتەرگەرییەکە لە ناوەندی لانگۆن-ی پزیشکیی سەربە زانکۆی نیویۆرک ئەنجامدراوە، گۆڕانکاری لە بۆهێڵەکانی گورچیلەی بەرازەكەدا کراوە بۆئەوەی وەک ئەندامێکی ناسراوی لێبکرێت لە جەستەی مرۆڤدا و وەڵامدانەوەی خێرای جەستە بۆ ڕەتکردنەوەی ئەندامەکە ئاساییبکرێتەوە.


    پزیشکان نەشتەرگەرییەکەیان لەسەر جەستەی ژنێکی نەخۆش بەڕەزامەندیی خێزانەکەی ئەنجامداوە بەرلەوەی ئامێری مانەوەی لەژیان لەسەر هەڵگرن، گورچیلەی بەرازەکە لە دەرەوەی جەستەدا بەستراوە بە دەمارە خوێنەکانی نەخۆشەکەوە و لەدەرەوەی جەستەیدا پارێزراوە، تاوەکو پزیشکان بتوانن ڕاستەوخۆ چاودێریی کاردانەوە و ئەنجامەکانی بکەن.

    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: گورچیلەی ئاژەڵێک بۆ مرۆڤ دادەنرێت Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top