• نوێ

    چیرۆکی وەفای خوشک و برایەک بۆدایک و باوکیان


    هەتاو-کەرکوک

    چیرۆکی وەفای کچ و کوڕێکی کەرکوکی بۆ دایک و باوکیان سەرنجی زۆرێک لەمیدیاکانی بەلای خۆیدا ڕاکێشاوە و ئەوەی سەیرە هیچ یەکێکیشیان ئامادەنین بەهیچ جۆرێک باسی ئەو چیرۆکە بکەن و ڕێگە بەمیدیاکاج نادەن چاوپێکەوتنیان لەگەڵ بکەن.



    جەمیل پادشای ئاوچی تروکمانێکی ڕەسەنی کەرکوکە و لەنیوەی دووەمی سەدەی ڕابردوو بەڕێوەبەری فەرمانگەی تەندرووستی کەرکوک بووە و لەناوەڕاستی دەیەی شەستەکانی سەدەی ڕابردوو بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ خۆی و خێزانەکەی گیانیان لەدەستداوە و تەنها کوڕێک و کچێکی ماونەتەوە، کەتەمەنیان نزیک دەبێتەوە لە١٠٠ساڵ بەڵام تائێستا ژیانی هاوسەرییەتیان پێکنەهێناوە تەنها ماونەتەوە و ڕۆژانە لەگەڵ یادوەرییەکانی دایک و باوکیان دەژین و لەماڵەکەیاندا چەندین ئۆتۆمبێلی مێژوویی هەیە و لەنێو ماڵەکەدا ماونەتەوە و ڕێگەنادەن کەس نزیکی ئۆتۆمبێلەکانیان بکوێتەوە.



    ماڵەکەی جەمیل پادشا، کە ئێستا سیدادی پادشای کوڕی و کچێکی لەنێو ماڵەکەدا ماونەتەوە، دەکەوێتە سەرەتای شەقامی کۆماری لەشاری کەرکوک مێژووی درووستکردنی خانووەکەی دەگەڕێتەوە بۆدەیەی پەنجاکانی سەدەی ڕابردوو، کە ئەوکات بۆسیداد پادشای کوڕی درووستکردووە، کە دکتۆرای لەیاسای نێودەوڵەتی هەیە و تاوەکو ساڵی ٢٠٠٧ کاری پارێزەری کردووە، نزیکەی حەوت دەیەشە لەنێو ئەو خانووەدا دەژین و بەدەگمەن دەبیندرێن لەو خانووەدا بێنە دەرەوە.
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: چیرۆکی وەفای خوشک و برایەک بۆدایک و باوکیان Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top