• نوێ

    وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکات



    وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئەنجامى زانکۆ لاین رادەگەیەنێت و لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى دەخرێتە ڕوو.

    ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى حکومەتى هەرێمى کوردستان راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە "ئەمڕۆ دووشەممە لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانیدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى، وردەکارى و داتاى وەرگیراوان لە زانکۆ و پەیمانگە حکومییەکان لەهەرێمى کوردستان بۆ ساڵى نوێى خوێندنى (2021-2022) ڕادەگەیەنێت"

    هاوکات، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، دەرچوانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ئەنجامی زانکۆلاین وەربگرنەوە، کە پاش کەمێکی دیکە کارا دەکرێت.
    هەروەها، وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی کارابوونی زانکۆ لاینی ئاشکراکرد کە بریتین لە :
    ١-پێویستە کۆمپیوتەر بەکاربھێنرێت نەک موبایل.
    ٢-پێوستە یەکێک لە دوا ڤێرژنی ئەم براوزەرانە بەکاربھێنرێت
    ٣- Chrome, Firefox, Edge, دوا ڤێرژنی Internet Explorer ١١
    ٤- پێویستە لە یەک کاتدا تەنھا لەسەر یەک قوتابی ئیش بکرێت ،
    ٥- نابێت چەند قوتابەک لەھەمان کات لە سەر یەک کۆمپیوتەر کاربکەن

    خوێندکاران دەتوانن لەڕێگەی ئەو لینکەوە ئەنجامەکان وەربگرن
    • کۆمێنتی بلۆگەر
    • کۆمێنتی فەیسبووک
    Item Reviewed: وەزارەتی خوێندنی باڵا ناوی وەرگیراوانی زانکۆ و پەیمانگاکان ئاشکرا دەکات Rating: 5 Reviewed By: لەلایەن دارین
    Scroll to Top